یەکێتی ئاگاداری ڕێککەوتنەکان سەبارەت بە سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق بووە

ئەندامێکى سەرکردایەت پارتی ڕایدەگەیەنێت کە ھەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق بە ڕێککەوتن بووە یەکێتیش ئاگاداری ڕێککەوتنەکە بووە و لارییان نەبووە لە ڕێککەوتنەکە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بڵند ئیسماعیل، ئەندامى سەرکردایەتى پارتى و بەرپرسی لقی ١٦ی ئەو حزبە بە ماڵپەڕی حزبەکەى ڕاگەیاندوە، تا پڕۆسەی پێکھێنانی حکوومەتی نوێی عێراق و کۆتایی ھاتنی پڕۆسەکە، شاندی پارتی لە بەغدا کارەکانی تەواو نابێت و سەردانی ھەموو لایەنە عێراقییەکان دەکات.

وتیشی: ئەوەی دوێنێ لە بەغدا ڕووی دا ڕاستکردنەوەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق بوو کە بە ئاراستەیەکێ زۆر دروست ئێستا ھەنگاو دەنێت، سەرکەوتنی گەورەشە بۆ کورد.

ئەو بەرپرسەی پارتی وتیشی: پڕۆسەکە بە ئاراستەیەکی دروستدا دەڕوات، تەنیا ئەوەی جێگری سەرۆکی پەرلەمان بۆ شیعە بووە گرێ، ئەگەرنا ئەوەی دیکە وەک خۆی بە ڕێککەوتن کراوە، لەناو پەرلەمانیش بوونایە ھەر ئەوە دەبوو، ھەوڵ ھەیە لە پێکھێنانی کابینەی حکوومەت ھەموو لایەنە شیعەکان بەشداری بکەن.

بڵند ئیسماعیلدەشڵێت: شاندی پارتی و یەکێتی کە چوونە بەغدا ئاگاداری ئەو ڕێککەتنەی دوێنێ بوون، شاندی ئێمە و برادەرانی یەکێتی پێکەوە چوونەتە بەغدا، دەکرا برادەرانی یەکێتی لە شاندەکە بڵێن ئێمە ڕازی نین بەو ڕێککەوتنە، ڕاستە ڕێککەوتنەکە زیاتر دەستی پارتی تێدا بوو، بەڵام یەکێتی لاری نەبووە لە ڕێککەوتنەکە و برادەرانی یەکێتی زەرەریان نەکردووە، چونکە لە قازانجی کوردە، ھێشتا کاری زۆر ماوە پارتی و یەکێتی پێکەوە بیکەین.

دوێنێ خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یەكەم دانیشتنی خۆی ئەنجامدا و دوای سوێندخواردنی ئەندامان، دەستەی سەرۆكایەتی هەڵبژێردران.

لە هەڵبژاردنەكەدا، محەمەد حەلبوسی، بە سەرۆكی پەرلەمان و حاكم زاملی، بە جێگری سەرۆكی پەرلەمان و شاخەوان عەبدوڵا بە جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمان هەڵبژێردران.

پێش هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی گرژیى و ئاڵۆزیی لەناو هۆڵی پەرلەماندا دروستبوو، بەوهۆیەوە مەحمود مەشهەدانی، سەرۆكی كاتی پەرلەمان باری تەندروستیی تێكچوو، ڕەوانەی نەخۆشخانە كرا، بەڵام لەلایەن دووەم بەتەمەنترین كاندیدی دەرچووەوە سەرۆكایەتی دانیشتنەكە كرا.

News Code 40672

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 1 =