بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە وەڵام بە پرسیاری هەواڵنێران سەربارەت بە دوایین دۆخی گۆڕانکارییەکان لە قەزاقستان ڕایگەیاند: هەر ئەو جۆرە کە پێشتریش جەخت کرا سەقامگیری و ئاسایش لە قەزاقستان گرینگایەتی تایبەتی هەیە. کەواتە هیوادارین خێرا ئاسایش بگەڕێتەوە بۆ ئەو وڵاتە.
ناوبراو زیادی کرد: ئاشکرایە کە گۆڕانکارییەکانی قەزاقستان پرسێکی ناوخۆییە بەڵام هەندێک لایەنی بیانی بە کەڵکوەرتن لە دۆخەکە، بەدوای گەش کردنەوەی ئاگری نائارامییەکان لە ئەو وڵاتەیە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆتاییدا هیوای خواست کە حکومەت و گەلی تێگەییشتووی وڵاتی دۆست و برادەرمان بە یەکگرتووییوە وەڵامێکی گونجاو بە هەوڵی نەیارانی بیانی بداتەوە.
بۆچوونی ئێوە