بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئە‌حمه‌د كانی به‌رپرسی لقی دوی پارتی به میدیای فه‌رمی حزبه‌كه‌ی راگه‌یاندوه: " دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانی ھه‌ڵبژاردن، شانده‌كان به‌رده‌وام دێنه ھه‌رێم و ده‌چنه لای مه‌سعود بارزانی، بڕیاریشه یه‌كه‌م كۆبونه‌وه له 9ی مانگ بكرێت به چڕوپڕتر و شاند دێن و به پێویستی ده‌زانن بتوانن حكومه‌تی عێراق به زویی پێكبهێنن، چونكه ھه‌ولێر و پارتی گرنگن لای ئه‌وان، بۆیه بوه‌ته نه‌ریتێك و پێویسته له ھه‌رێم حكومه‌تی عێراق یه‌كلا بكرێته‌وه".
ئه‌حمه‌د كانی وتیشی: "شیعه‌كان له ناوخۆیان ناكۆكن، ئه‌وه‌ی دیاره ناكۆكییه‌كان قوڵن و ھه‌مو لایه‌نه‌كانی شیعه و سوننه‌كانیش له ساڵی ڕابردودا زۆر ڕویان له ھه‌رێم كردوه و پێویستیان به‌وه ھه‌یه ئه‌و لایه‌نه ناكۆكانه بگه‌نه یه‌ك، ئه‌وه‌ی به‌لای ئێمه‌وه گرنگه، مافی كورد به‌پێی ده‌ستور گه‌ره‌نتی بكرێت، ئه‌وه‌ش به‌وه دێته دی كه زۆربه‌ی لایه‌نه كوردییه‌كان یه‌كڕیز و یه‌كده‌نگ بن و به یه‌ك پاكێج بچنه به‌غدا و پێداگیری له‌سه‌ر ئیستحقاقاتی ھه‌رێم بكه‌ن".
باسی له‌وه‌شكرد، "به‌لای پارتییه‌وه گرنگ نییه چه‌ند پۆستمان ده‌بێت، به‌ڵكو گرنگ شه‌ریكی راسته‌قینه بین له داڕشتنی سیاسه‌تی عێراق و به شێوه‌یه‌ك به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لانی عێراق پارێزراو بێت، نه‌ك لایه‌نێك به‌رژه‌وه‌ندیی پارێزراو بێت و لایه‌نێك په‌راوێز بخرێت، ئه‌وه‌ی له 100 ساڵی رابردوشدا نه‌یھێشت عێراق ببێته ده‌وڵه‌تێك و ببێته مایه‌ی ئاشتی بۆ ھه‌مو عێراق و رۆژھه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌وه بوه كه لایه‌نێك حوكمی كردوه و ئه‌وانی دیكه په‌راوێزخراون".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی ده‌شڵێت، "له‌م ھه‌فته‌یه‌دا زه‌حمه‌ته پۆسته‌كان یه‌كلابكرێنه‌وه، به‌ڵام كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت و یه‌كه‌م دانیشتنیش گرنگه و دواتر پێكھێنانی حكومه‌ت جێی بایه‌خه كه په‌رله‌مان رایده‌سپێرێت حكومه‌ت پێكبهێنێت ئه‌وه‌ش كاتی پێویسته و كێشه ھه‌یه".
سه‌باره‌ت به‌كۆبونه‌وه‌ی نێوان یه‌كێتی و پارتی ئه‌حمه‌د كانی وتی، "دواخستنی كۆبونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی، ته‌كنیكییه و ره‌نگه په‌یوه‌ندی به ناوخۆی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستانه‌وه ھه‌بێت، كه گۆڕانكاری ھه‌یه له نێوخۆیاندا، ئه‌مانه كێشه‌ی ته‌كنیكین و ھیچ كێشه و به‌ربه‌ستێك له نێوان پارتی و یه‌كێتیدا نییه بۆ دانیشتن و كۆبونه‌وه، جا به‌یانی بێت یاخود رۆژێكی دیكه، گرنگ ئه‌وه‌یه رێككه‌وتوین به‌یه‌كه‌وه بۆ گفتوگۆی پێكھێنانی حكومه‌تی عێراق بچینه به‌غدا و داكۆكی له مافه‌كانی گه‌لی كورد بكه‌ین، كه ئه‌وه‌یان بۆ ھه‌رێمی كوردستان زۆر گرنگه".
بۆچوونی ئێوە