مەکتەبی حاج قاسم بە تیرۆر و مووشەک لە ناو ناچێت/ ترامپ دەبێ سزا بدرێت

سەرۆک کۆمار وێڕای ئاماژە بەوەی کە مەکتەبی حاج قاسم درێژەدەری ڕێگای ئیمام خومەینی و ڕێبەری مەزنی شۆڕشە، وتی: ئەم مەکتەبە بە تیرۆر و مووشەک لە ناو ناچێت.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی میهر، سەید ئیبراهیم رەییسی لە ڕێوڕەسمی ساڵوەگەڕی شەهید قاسم سولەیمانیدا وتی: کاتێ کە کەسایەتی کەسێک ئەوەندە گەشە دەکات، ئیدی ئەوە کەسایەتییەکی ئاسایی نییە بەڵکوو خاوەن کەسایەتییەکە کە وەکوو میلەت و مەکتەبێک ناوی لێ دەبرێت.

ئەو وێڕای ئاماژە بەوەی کە مەکتەبی حاج قاسم درێژەدەری ڕێگای ئیمام خومەینی و ڕێبەری مەزنی شۆڕشە، وتی: ئەم مەکتەبە بە تیرۆر و مووشەک لە ناو ناچێت.

سەرۆک کۆمار ڕاشیگەیاند: بیر کردنەوە لە خودا و لە ڕێگای ڕەزامەندی خودا هەنگاو هەڵگرتن لە تایبەتمەندییەکانی ئەم کەسایەتییە بەرزە بوو. ئەو تەنیا کەسایەتییەک نەبوو بەڵکوو کەسێک بوو کە لە بە دەست ه‌ێنانی وڵاتە داگیرکراوەکاندا شارەزا و یاریدەری مەزڵۆمان بوو.

حاج قاسم بە بۆنەی دەفرایەتییەکانییەوە وەکوو پیاوی گۆڕەپان دەناسرا

ڕەییسی وێڕای ئاماژە بەوەی کە حاج قاسم بە بۆنەی دەفرایەتییەکانییەوە وەکوو پیاوی گۆڕەپان دەناسرا، وتی: ئەو لاوانی ئەفغانی بۆ بەرگری لە ئەفغانستان هێنایە نێو گۆڕەپان و لاوانی یەمەن و عێراقیشی بۆ بەرگری لە ئایین و ناوچە هێنا کە ئاکامەکەشی مەرگی داعش و سەرکەوتنی بەرەی بەرخۆدان بوو.

ئەو وتیشی: بەرەی نێودەوڵەتی بەرخۆدان بە بۆنەی شێوە ڕوانینی قاسم سولەیمانییەوە پێک هات. ئەو هێمای بوێری و ئاوەز بوو و لە ڕێگای گەیشتن بە ئامانج هەموو هەوڵی خۆی ئەدا.

ترامپ دەبێ سزا بدرێت

سەرۆک کۆماری ئێران ڕوونی کردەوە: بکەرانی ئەم تاوانە قورسە و لەوانە سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا دەبێ سزا بدرێن. پەیامی شەهید سولەیمانی بۆ هەموومان ئەوەیە بۆ خزمەت بە خەڵک و ڕزگار کردنی ئابووری وڵات هەوڵ بدەین و ڕەزامەندی خودا و خەڵکی خودا بە دەست بێنین.

News Code 40588

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 1 =