AP ١٤٠٠ سەرماوەز ٢٩ ١٦:٣١

سەردار نیلفروشان ڕایگەیاند:

مەشقی سەربازیی سوپا دەستی پێ کرد/ کەڵک وەرگرتن لە پێشکەوتووترین جیهازات

مەشقی سەربازیی سوپا دەستی پێ کرد/ کەڵک وەرگرتن لە پێشکەوتووترین جیهازات

جێگری ئۆپەراسیۆنی سوپا لە دەستپێکردنی مە‌شقی سەربازی هاوبەشی پێغەمبەری مەزن لە ئەمڕۆوە هەواڵی دا و وتی: ئەم مەشقە ماوەی ٥ رۆژ لە کەنداوی فارس، تەنگەی هورموز، هورموزگان، بووشێهر و خووزستان بەڕێوە دەچێت.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار عەباس نیلفرووشان لەم بارەوە وتی: ئەم مەشقە لە ئەمڕۆ دووشەمە ٢٩ی سەرماوەزەوە دەستی پێ کردووە و بۆ ماوەی ٥ رۆژ درێژەی هەیە و لە کەنداوی فارس، تەنگەی هورموز، هورموزگان، بووشێهر و خووزستان بە بەشداری هێزە زەوینی، دەریایی و ئاسمانییەکانی سوپا بەڕێوە دەچێت.

ئەو وتیشی: ئەم مەشقە بە ڕەمزی "یا فاتمەی زەهرا"، بە دروشمی "دەسەڵات، ئاسایش و ڕێگری چالاک و ژیرانە لە سێبەری یەکگرتوویی، هاودڵی و یەکگرتوویی نەتەوەیی" و بەمەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی ئامادەیی ڕەزمی سوپای پاسداران دەستی پێ کردووە.

ناوبراو وێڕای ئاماژە بە بەشداری هێزە جۆراوجۆرەکان لەم مەشقە، ڕوونی کردەوە: ڕاهێنانی بەرەنگاری لە گەڵ هەموو جۆرە هەڕەشەکان بۆ یەکەم جار لەم مەشقەدا جێبەجێ دەکرێت.

News ID 40406

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha