قەزوین، یەکەمین شاری خاوەن ئاسەوارە مێژووییەکان لە ئێران

قەزوین یەکێک لە شارەکانی ئێرانە کە لە بەشی ناوەندی ئەم وڵاتەدا جێی گرتووە و ماوەیەک پێتەختی ئێران بووە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، قەزوین یەکێک لە شارەکانی ئێرانە کە لە بەشی ناوەندی ئەم وڵاتەدا جێی گرتووە و لە سەردەمی سەفەوییەکاندا بۆ ماوەی ٥٧ ساڵ پێتەختی ئێران بووە و هەر بەم بۆنەوە خاوەن زۆر شوێنی گرینگی مێژوویی و گەشتیارییە.

مێژووی شاری قەزوین

مێژووی ئەم شارە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ساسانییەکان و بە فەرمانی شاپوور، پاشای ساسانی گەشەی پێ درا و بووە شاڕی ئابووری ڕێگای هەورێشم و بۆ چەندین ساڵ ڕێگای سەرەکی بازرگانی بوو و تێیدا ئاڵوگۆڕی بازرگانی دەکرا.

ئەم شارە هەروەها وەکوو پێتەختی خۆشنووسی ئێران دەناسرێت و خۆشنووسانی بەناوبانگی ئێرانی تێیدا ژیاون. جگە لەوەش ئەم شارە لە بواری ئاسەوارە مێژووییەکانەوە پلەی یەکەمی ئێران و سێهەی جیهانی هەیە.

قەزوین، یەکەمین شاری خاوەن ئاسەوارە مێژووییەکان لە ئێران

قەزوین بە هۆی نزیکی بە تاران و کەرەج و خاوەنداریەتی چەند شارۆچکەی پیشەیی و هەروەها پێشکەوتوویی لە بواری دەفرایەتییە باشە فێرکاری و زانستییەکان وەکوو چەندین زانکۆی دەوڵەتی و نێودەوڵەتی وەکوو زانکۆی ئیمام خومەینی، پێگەیەکی باشی لە ئێراندا هەیە.

بە بۆنەی بوونی ٢ هەزار و ٥٠٠ دۆنم باخی ترێ و ١٤٠٠ دۆنم بێستان، ئەم شارە لە لایەن سەرۆک کۆمارەوە لە ساڵی ١٣٩٢ وەکوو شاری پاکی ئێران هەڵبژێردرا.

زمانی زۆربەی خەڵکی ئەم شارە فارسییە بەڵام خەڵکێکی دیکەش لەوێ دەژین کە بە زمانەکانی تاتی، گیلەکی و ئازەری و تەنانەت ژمارەیەکیش بە کوردی و لوڕی قسە دەکەن.

قەزوین، یەکەمین شاری خاوەن ئاسەوارە مێژووییەکان لە ئێران

شوێنە مێژوویی و گەشتیارییەکانی قەزوین

قەڵای ئەلەمووت لە گرینگترین شوێنە مێژووییەکان و بە ناوبانگترین شوێنە گەشتیارییەکانی ئێران دێتە ئەژمار کە جگە لە مێژوویی بوون، شوێنێکی سروشتییە کە هەموو کات گەشتیارانی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە.

بازاڕی قەزوین لەو شوێنە سەرنجڕاکێشانەیە کە لە سەردەمی سەفەوی ساز کرا و چەندین شوێنی مێژوویی دیکەی لە خۆیدا کۆ کردۆتەوە و وەکوو بەرهەمێکی مێژوویی لە ڕیزی ئاسەواری نەتەوەیی ئێراندا تۆمار کراوە.

کۆشکی مۆزەی چل ستوون یان عەمارەتی کڵاوفەرەنگ کە ساز کردنی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی سەفەوی و تەنیا کۆشکی بەجێماو لە کۆمەڵە کۆشکە سەڵتەنەتییەکانی سەردەمی شاتەهماسبە.

گەرماوی قەجەڕ، کلیسای کانتۆر، مزگەوتی جامعی قەزوین، عەمارەت و باخی سێپەهدار، کلیسای رەفیع، مزگەوتی نەبی، حسێنییەی ئەمینی، باخە سونەتییەکانی قەزوین، کاروانسەرای سەعدولسەڵتەنە و ... لە دیکەی شوێنە گەشتیاری و مێژووییەکانی ئەم شارەیە.

پستە، باقلەوا و جۆرەکانی شیرینی و خواردنە جۆربەجۆرەکانی ئەم شارەش بەناوباگن و بۆ گەشتیاران سەرنجڕاکێشن.

News Code 40381

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha