پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق هی پارتییە

ئەندامی دەستەی ڕێبەرایەتی پارتی دیمۆکراتی کوردستان جەختی کرد کە بە پێی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان، پۆستی سەرۆک کۆماریی عێراق، هی پارتییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ڕۆژان و هەفتەکانی ڕابردوو ئاڵۆزی و هێرشە مێدیاییەکان لە نێوان یەکێتی و پارتی لەسەر پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق ڕوو لە زیاد بوونە و هەر یەکە لە ئەو پارتانە ئەو پۆستە بە بەشی خۆیان دەزانن.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە لە ماوەی ساڵانی دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس تا ئێستا ئەو پۆستە بە پێی ڕێککەوتنەکانی نێوان لایەنە عێراقییرکان لەلایەک و رێککەوتنەکانی نێوان کوردەکان، بۆ یەکێتی بووە.

بڵیند ئیسماعیل ئەندامی دەستەی رێبەرایەتی پارتی لە ئەو بارەوە ڕایگەیاند کە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەی پەرلەمانی عێراق، ئەوە دەگەیێنێت و ئەو پارتانە کە لەگەڵ کوردەکان دوژمنایەتیان دەکرد و هەروەها بەربژێرەکانی سەر بە پەکەکە سەرنەکەوتن، بەڵام پارتی توانی کورسییەکانی خۆی بەرز بکاتەوە.

ناوبراو جەختی کرد پارتی پێی وایە کە لە ئەو دەورە دابەش کردنی پۆستە سەرەکییەکان بە پێی ژمارەی دەنگ و کورسییەکان بووە و پۆستی سەرۆک کۆماریش لە 13 ساڵی ڕابردوو بە پێی ڕیكکەوتنی ستراتیژیکی یەکێتی و پارتی درایە یەکێتی، بەڵام ئەو رێککەوتنە بە بڕیاری یەکێتی بۆ چوونە ڕیزی ئەو پارتە بۆ ئۆپۆزیسیۆن، لەناو چووە و ئێستا ئەبێ ڕێککەوتنێکی نوێ بکرێت و یان ئەوەی کە پارتی ئەو پۆستە بە پێی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بە بەشی خۆی دەزانێت.

News Code 40370

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha