پێکادانی نێوان سوپا و هێزە دژە شۆڕشەکان لە سەوڵاوا و مەهاباد

پەیوەندییە گشتییەکانی بڕیارگەی حەمزە سەیدولشوهەدا(د.خ) لە کوژرانی ژمارەیەک لە چەکدارانی سەر بە گرووپە دژە شۆڕشەکان لە ئاکامی پێکادان لەگەڵ هێزەکانی سوپا لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا هەواڵی داوە.

 بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕاگەیێندراوێکی بڕیارگەی حەمزە سەیدولشوهەدا(د.خ)، شەوی ڕابردوو هێزەکانی سوپای پاسداران لە ناوچەی سنووریی سەوڵاوا و ناوچەی گشتی مەهاباد لەگەڵ گرووپە دژە شۆڕشەکان بەشەڕهاتن.

 لەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە کە لە ئاکامی ئەم شەڕەدا ژمارەیەک لە تیرۆریستانی دژە شۆڕش کوژراون.

 ئاماژەش دراوە کە ئۆپراسیۆنی گەڕان و پشکنین بۆ لەناوبردنی پاشماوەکانی ئەو گرووپە دژە شۆڕشانە بەردەوامە.

News Code 4037

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 7 =