ئێران لە سەر هەڵوێستەکانی خۆی دەمێنێتەوە/دامەزراندنی شەڕی میدیایی

هەوڵی لایەنی ڕۆژاوایی بۆ نیشان دانی شکستی دانوستانەکانی ڤیەنا و ساز کردنی دەنگۆ سەبارەت بە هەڵوێستەکانی ئێران بۆتە بابەتی راپۆرتی ڕۆژنامەی تاران تایمز.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی تاران تایمز لە راپۆرتێکدا باسی دانوستانەکانی ڤیەن پاش ڕاوەستانی کورتی کرد کە لەم راوەستانەدا لایەنی ڕۆژاوایی شەڕێکی میدیایی هێنایە ئاراوە.

دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی ڤیەنا لە پینشەمەی رابردوو لە حاڵێکدا دەستی پێ کرد کە لایەنە ڕۆژاواییەکان سەبارەت بە رەشنووسی پێشنیارەکانی ئێران هەڵوێستێکی دوژمنانەیان گرتبوو.

تاران تایمز لەم بارەوە نووسیویە: لایەنی ڕۆژاوایی وا نیشان ئەدات کە پێشنیارەکانی ئێران زێدەخوازانەیە و لە راستی دوورە. بۆیە هەوڵێکیان دەست پێ کرد کە نیشان بدەن وتووێژەکانی حەوتەی ڕابردوو بێ ئاکام بووە و ئێران بەرپرسی ئەم شکستەیە.

هەروەها ئێران داکۆکی کرد کە پێشنیارەکانی بە پێی ڕێککەوتننامەی ناڤۆکی ٢٠١٥یە و هاوکات ئەمەشی ڕەت نەکردەوە کە پێشنیارەکانی بە پێی شەش خولی رابردوو بووە.

تاران تایمز لە درێژەی بابەتەکەی خۆیدا نووسیویە: لە وەها دۆخێکدا دانوستانەکانی ڤیەنا دەستی پێ کردەوە و سەرەڕای داکۆکی ئێران لە سەر ڕێگری لە شەڕی میدیایی، سەرچاوە ڕۆژاواییەکان پاش دەستپێکی داوستانەکان دیسانەوە ئۆپەراسیۆنی شەڕی میدیاییان دەست پێ کردەوە.

سەرچاوەیەکی نزیک لە تیمی دانوستانکاری ئێران بە هەواڵدەری تەسنیمی وتووە دانوستانەکان بە پێی پێشنیارەکان و بیروبۆچوونە پێشکەش کراوەکان لە لایەن ئێرانەوە درێژەی پێ دراوە و لایەنی ئێرانیش بە پێی ئەوە دەڕواتە پێشەوە.

هاوکات ئەمریکییەکان بەدوای ئاڵۆز نیشان دانی دۆخەکە بوون بۆ ئەوەی جیدی بوون و ئیرادەی ئێران بخەنە ژێر پرسیارەوە و وا بنوێنن کە دانوستانەکان ئەنجامێکی نابێت.

News Code 40293

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha