بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ویلایەتی لەم دیدارەدا وێڕای داکۆکی لە سەر پێوەندی ستراتیژیکی نێوان دوو وڵات، باسی پێویستیی گەشە و بەرزکردنەوەی پێوەندی هەمە لایەنەی نێوان ئێران و سووریای کرد.
ئەو وتیشی: ڕێگای بەرەنگاری لە گەڵ دوژمنان لە سووریا درێژەی هەیە و یەکگرتوویی وڵاتانی ئەندامی بەرەی بەرخۆدان لەم ساڵانەی دواییدا بۆتە هۆی ئەوەی بتوانن رێگری لە دەستدرێژی بیانییەکان بکەن و سەرکەوتنێکی بێ وێنە بە دەست بێنن.
ناوبراو وتیشی: ئاکامی زۆر باشی پێک هێنانی بەرەی بەرخۆدان جیهانی ئیسلامی هیوادار کردووە کە دەتوانن لە ڕێگای بەرخۆدانەوە هەموو زلهێزەکانی جیهان ببەزێنن.
ویلایەتی لە بەشێکیتر لە وتەکانیدا ڕوونی کردەوە: بەرخۆدانی یەمەن، داگیرکەرانی بەزاند و بەم زوانە دەبێتە هۆی پاشەکشێ ئەوان و وڵاتێکی سەربەخۆ، خاوەن دەسەڵات و پشتیوانی بایەخە ئیسلامییەکان پێک دێت.
لە درێژەی ئەم دیدارەدا فەیسەڵ مێقدادیش وێڕای ڕێزنان لە پشتیوانییەکانی تاران لەو وڵاتە، وتی: پێوەندی ستراتیژیکی نێوان دوو وڵات زۆر گرینگە و بەم زووانە بەستێنێ دیداری دوو سەرۆک کۆماری ئێران و سووریا پێک دێت.
ئەو وتیشی: هاوکاری کۆماری ئیسلامی ئێران و سووریا پەیامێک بۆ بەرەکانی داهاتووە بۆ ئەوەی لە ڕەهەندە ستراتیژیکەکانی ئەم پێوەندییە تێبگەن و ئیزنی دەستێوەردان بە بیانییەکان نەدەن.
بۆچوونی ئێوە