بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ڕاگەیەندراوەكەی مەرزی باشماخدا هاتووە، هاوڵاتیان و گەشتیاران ئاگاداردەکەینەوە بەپێی بڕیارێکی کۆماری ئیسلامی ئێران کەوا بە ئێمە ڕاگەیاندراوە لە ڕۆژی پێنج شەمەوە ڕێکەوتی ٢٠٢١/١٢/٩ مەرجی ڕێگەدان بە هەر گەشتیارێک و سەردانیکەرێکی عێراقی و هەرێمی کوردستان بۆ ئێران لەگەڵ بوونی ڤیزا هاوکات پێویستە کارتی ڤاکسین و ئەنجامی پشکنینی نەرێنی ڤایرۆسی کۆرۆنای پێکەوە پێبێت (کارتی ڤاکسین + ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنا ) کە ماوەی ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنا لە (٤٨) کاتژمێر تێنەپەڕیبێ.
مەرزی باشماخ هاوڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە، کە لەو ڕێکەوتە و ڕۆژانی دواتریش بەبێ کارتی ڤاکسین و ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنا سەردانی دەروازەی باشماخ نەکەن بەمەبەستی گەشتکردن بۆ ئێران ، بەپێچەوانەوە تەنها بەکارتی ڤاکسین یاخود تەنها پشکنینی کۆرۆنا لەلایەن ئێرانەوە ڕێکاری داخڵ بوونتان بۆ ناگیرێتەبەر و دەگەڕێنرێنەوە.
بۆچوونی ئێوە