هادی عامری بەڵگەکانی درۆ لە هەڵبژاردنی پارلەمانی عێراق دەردەخات

ڕێبەری هاوپەیمانی فەتحی عێراق دەیەوێ ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەیەکی رۆژنامەوانیدا دەیەوێ بەڵگەکانی درۆ و دەستێوەردان لە هەڵبژاردنی پارلەمانی عێراق دەربخات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە گوێرەی سومریە نیوز، سەرچاوە نزیکەکان لە هادی عامری رایانگەیاند ئەو لەم کۆبوونەوەدا هەموو بەڵگەکانی دەستێوەردان لە ئەنجامی هەڵبژاردن کە پێشتر پێشکەشی دادگای فێدێراڵ کراوە، دەخاتە ڕوو.

پێشتر کۆمیساریای باڵای هەڵبژاردن ڕایگەیاندبوو ئاکامی ژماردنی دەستی و ئەلکترۆنیکی دەنگەکان یەکێک بووە و کێشەیەکی نەبووە.

هەر لەم بارەوە هادی عامری وتبووی: کردەوەکانی پلاسخارت نێردراوی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری عێراق و وتەکانی سەبارەت بە هەڵبژاردن بووە هۆی ئەوەی ئێمە بڕوامان بەم ڕێکخراوە لە ناو بچێت.

News Code 40207

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha