خۆپیشاندەرە کوردەکان هێرشیان کردە سەر بینای ڕێکخراوی قەدەغەی چەکی کیمیایی

خۆپیشاندەرەکان لە ناڕەزایەتی بە ئەوەی کە چاپۆشی ڕێکخراوی قەدەغەی چەکی ناڤۆکی لە بوردمانە کیمیاییەکانی تورکیا وەسفیان کردووە، هێرشیان کردە سەر باڵەخانەی ئەو بنکە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێکخراوە کوردییەکان بەردەوام تورکیا بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە دژی کوردەکان لە هەرێمی کوردستان و کوردستانی سووریا تاوانابر دەکەن. ئەوان ناڕەزایەتگەلێکیان لە شارەکانی ئەورووپا ڕێکخستووە بەڵام ئەو ڕێکخراوە هێشتا ناڕەزایەتییەکانی شوێنگیری نەکردووە.

مێدیاکانی هۆڵەندا دوێنی لە هێرشی خۆپیشاندەران بۆسەر باڵەخانەی ئەو ناوەندە لە شاری لاهە هەواڵیان دا. ۆپلیسی هۆڵەندا وتوویە کە نارەزایەتییەکان لەسەر داوای ڕێکخستنی ئەنجومەنی کۆمەڵگای کوردستان بەڕێوە چووە.

خۆپیشاندەران کە داوای ئازادی عەبدوڵڵا ئۆجالان، ڕێبەری زیندانیی پەکەکەشیان دەکرد، ڕێکخراوی قەدەغەی چەکی ناڤۆکییان بە چاوپۆشی لە لادانەکانی تورکیا تاوانبار کرد.

بە وتەی پۆلیسی شاهری لاهە، ناڕەزایەتیی کوردەکان و هیرشیان بۆ سەر ئەو بینایە بە دەستێوەردانی پۆلیس کۆتایی هات و کەسێک بریندار نەبووە.

News Code 40203

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 7 =