خوێندکارانی هەرێمی کوردستان بوونەتە قوربانی بنەماڵەی حاکمان

هەندێ لە کەسایەتییەکان و شرۆڤەکاری سیاسی کوردی عێراق رەخنەیان لە سەرکۆنە کردنی توندوتیژانەی خوێندکاران و دەرچووانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان گرت.

بە پێی هەواڵی مێهر سابر ئیسماعیل کارناسی بابەتە یاساییەکان لەم بارەوە وتی: بەغدا هیچ کۆنترۆڵێکی لە سەر هەرێمی کوردستاندا نییە و بە هۆی توندوتیژی لە گەڵ خۆپیشاندەران لێپرسینەوەی لە کەس نەکردووە.
ئەو وتیشی: هەرێمی کوردستان لە ژێر دەسەڵاتی بنەماڵەی حاکمان دایە و هەموو ئەو کەسانەی بۆ گۆڕانی پێکهاتەی هەوڵ ئەدەن, سەرکۆنە دەکرێن.
ئەمین بەکر ئەندامی پێشووی فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان لە پارلەمانی عێراق وتی: خۆپیشاندانی خوێندکاران, سەرکۆنە کردنیان و کەڵک‌وەرگرتن لە ئامێرەکانی توندوتیژی نیشاندەری دژایەتی و ناکامی دوو حیزبی حاکم لە بەڕێوەبەرایەتی هەرێمی کوردستانە.
عەلی ئەلتەمیمی کارناسی یاسا لە عێراقیش داکۆکی کرد: سەرۆک‌وەزیرانی دەوڵەتی فێدێراڵ ئیزنی لابردنی سەرۆک‌وەزیرانی هەرێم و ناچار کردنیان بە وڵامدانەوەی نییە بەڵکوو تەنیا دەزگای داد و پارلەمانی هەرێمی کوردستان ئیزنیان هەیە لێپرسینەوە لە دەوڵەتی هەولێر بکەن.

News Code 40184

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 2 =