پێوەندییەکانی نێوان زانکۆی مەزەبە ئیسلامییەکانی کوردستان و هەرێمی کوردستان  پتەو دەکرێتەوە

ئەمینداری گشتی مەکۆی جیهانیی تەقریبی مەزەبەکان وتی: شانازی دەکەین کە کوردەکان بەشێک لە فەرهەنگی ئێران پێک دێنن و چاوەڕوانی ئەوەمان هەیە زانکۆی مەزەبە ئیسلامییەکان لە سنە پێوەندی خۆی لە گەڵ هەرێمی کوردستاندا گەشە بدات.

بە پێی هەواڵی مێهر، حەمید شەهریاری ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ماموستایان و خوێندکارانی زانکۆی مەزەبە ئیسلامییەکانی سنەدا وتی: بۆ ئێمە شانازییە کە لقێکی زانکۆی مەزەبە ئیسلامییەکان لە سنە چالاکە و بۆتە شوێنی کۆبوونەوەی شێرە ژنان و شێرە پیاوانێک کە بۆ پاراستنی ئارمانجەکانی شۆڕشی ئیسلامی گیانی خۆیان فیدا دەکەن.

ئەو وتیشی: شانازی بەوە دەکەین کە خەڵکی کورد بەشێک لە فەرهەنگی ئێرانن و یەکگرتووییەکی بێ وێنە لە نێوان شێعە و سونی لە کوردستاندا هەیە.

ناوبراو داکۆکی کرد: هیوادارین زانکۆی مەزەبە ئیسلامییەکانی کوردستان پێوەندی خۆی لە گەڵ هەرێمی کوردستان پتەوتر بکاتەوە و بیسەلمێنین کە میلەتە موسوڵمانەکان دەتوانن لە ئاسایشدا پێوەندییە فەرهەنگی و ئابوورییەکانی خۆیان گەشە بدەن.

News Code 40176

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha