دانوستانەکانی ئێران و ئەندامانی 4+1 دەستی پێ کرد

خولی نوێی وتووێژەکانی نێوان نوێنەرانی ئێران و ئەندامانی 4+1 لە ڤیەنا دەستی پێ کرد.

بە پێی هەواڵی مێهر، خولی نوێی وتووێژەکانی نێوان نوێنەرانی ئێران و ئەندامانی 4+1 لە ڤیەنا دەستی پێ کرد.

دانیشتنی کرانەوەی ئەم دانوستانانە بە سەرۆکایەتی هاوبەشی عەلی باقری سەرۆکی شاندی دانوستانکاری ئێران و ئێنریکە مورا جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتی ئەورووپا و بە بەشداری وڵاتانی ئێران، ڕووسیا، چین، فەڕەنسە، بەریتانیا، ئاڵمان و یەکێتی ئەورووپا لە هۆتێل کۆبۆرگ دەستی پێ کرد.

شیاوی ئاماژەیە شاندی ئێرانی بە داکۆکی لە سەر هەڵوەشانەوەی گەمارۆکان لەم دانیشتنەدا بەشداری دەکات.

News Code 40144

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =