قەرەیلان: سەرۆک شارەوانەکانی ئەکەپە دەکەینە ئامانج

حكومه‌تی توركیا ۱۸ هاوسه‌رۆكی‌ شاره‌وانی‌ له‌پۆسته‌كانیان دوورخستوه‌ته‌وه‌ و په‌كه‌كەش‌ هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كات.

‌بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە میدیاکانی نیزیک پەکەکە، باڵی‌ سه‌ربازی‌ په‌كه‌كه‌, هه‌ڕه‌شه‌ی‌ كردنه‌ ئامانجی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كات که‌ حكوومه‌تی‌ توركیا ده‌یه‌وێت له‌ شوێنی‌ هاوسه‌رۆكی‌ شاره‌وانییه‌كانی‌ ناوچە کوردنشینەکان دایان بنێت.

موراد قه‌ره‌یلان, فه‌رمانده‌ی‌ هێزه‌كانی‌ پاراستنی‌ گه‌ل (هه‌په‌گه‌) هۆشداریی‌ توندی‌ دایه‌ حكوومه‌تی‌ توركیا ‌و ئاكه‌په ‌‌و ڕایگه‌یاند: ئەگه‌ر پارتی‌ داد ‌و گه‌شه‌پێدان بیه‌وێت هه‌یمه‌نه‌ی‌ خۆی‌ به‌سه‌ر شاره‌ كوردییه‌كانی‌ تورکیادا بسه‌پێنێت و کەسی خۆی له‌ شوێنی‌ سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كانی‌ ناوچە کوردییەکان دابنێت، ئه‌وا له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه‌ ده‌كرێته‌ ئامانج.

فه‌رمانده‌ی‌ گشتیی‌ هه‌په‌گه‌, ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كرد: حكوومه‌تی‌ توركیا, كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ ناكۆكییه‌كانی‌ نێوان كورد‌ و تورك، زیاتر بكات‌ و به‌ ئاشكرا شه‌ڕ به‌ كورد ده‌فرۆشێت ‌و ویستی‌ هه‌یه‌ ئه‌و ناكۆكی ‌‌و شه‌ڕانه‌ فراوانتر بكات.

News Code 4014

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 5 =