لەیلا گۆڤەن بەبۆنەی قسە کردن لەسەر ئۆجالان 5 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا

لەیلا گۆڤەن بەهۆی قسە کردن بە زمانی کوردی لەسەر ئۆجالان لە ساڵی 2020 بە 5 ساڵ زیندانی سزا درا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لەیلا گۆڤەن، هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگای دیمۆکراتیک و نوێنەری پێشووی حەککاری، بە تۆمەتی بانگەشە بۆ ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان لە لێدوانێکی خۆیدا لە ساڵی 2020 بە 5 ساڵ زیندانی سزا درا.

ڕۆژی هەینی چوارەمین کۆبوونەوەی شوێنگیری دۆسیەی "قسە کردن لە 15 ی فێڤریەی 2020 یوکسوک ئۆڤا لە دادگای حەککاری بەڕێوە چوو. گۆڤەن لە ئەو لێدوانە داوای لە حکومەت کردبوو تا بە هەڵگرتنی گۆشەگیری لە سەر ئۆجالان و داوا لە ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان بۆ چارەسەری پرسی کورد، لە ئەو بوارە هەنگاو هەىنگرێت.

ناوبراو وتبووی: داواکردن لە بەڕێز ئۆجالان بۆ گەییشتن بە ئاشتی زۆر گرینگە. دەست لە گۆشەگیر کردن هەڵبگرن. لە تەندروستی و ئاسایشی ئۆجالان دڵنیا ببنەوە. بەو هیوایە کە ئاشتی ڕوو لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین بکات.

لە ئەو دادگا کە لەیلا گۆڤەن بە شێوەی ئۆنلاین بەشداری بوو، دادوەرەکە بە بێ پێدانی ماوە بە پارێزەرەکەی ناوبراو بۆ بەرگری، لەیلای بە تاوانی بانگەشە بۆ ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان، بە 5 ساڵ زیندانی سزا دا.

News Code 40123

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 3 =