ئامانج و لێکەوتەکانی سیاسەتی تورکیا لە سووریا

بە ڕوانینێکی گشتی بە بەرنامەکانی دەوڵەتی ئەردۆغان لە بواری سیاسەتی دەرەوە بەتایبەتی لە سووریا تێدەگەین کە سیاسەتی ئەو زۆر هاوشێوەی سەردەمی عەبدولحەمیدی دووهەم دوایی پادشای عوسمانییە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: "شەوێک لەناکاودا دێین، پێدەچێت ئەمڕۆ و پێیشدەچێت سبەینێ" ئەمە بەشێک لە قسە بەناوبانگەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیایە کە هەر جارە و پێش لە دەسپێکی ئۆپراسیۆن لە خاکی سووریا دەیهێنێتە ئاراوە و ئێستاش هەنگاوەکانی تورکیا بۆ ئەنجامی چوارەمین ئۆپراسیۆنی خۆی لە خاکی سووریا چووەتە قۆناغی جیدی ترەوە؛ بە شێوەیەک کە فەرماندەکانی سوپای ئازادی سووریا بانگهێشتی ئەنقەرە کراون تا وردەکارییەکانی ئەو ئۆپراسیۆنە تاوتوێ بکرێت.

لە ڕۆژانی دوایی، کاروانە سەربازییەکانی تورکیا خەریکی چوون بەرەو ناوچە سنوورییەکانی سووریان و هەندێک سەرچاوە لە ناردنی زیاتر لە 9 هەزار هێزی سەربازی هەواڵ دەدەن. لە لایەکی ترەوە، گرنگترین بەشی ئەو ئۆپراسیۆنە لە ئەستۆی سوپای ئازادی سووریا دەبێت و 35 هەزار کەس لە ئەندامانی، ئامادەیی خۆیان بۆ بەشداری لە ئەو ئۆپراسیۆنە ڕاگەیاندووە. یووسف حەموود وتەبێژی سوپای ئازادی سووریاش لە لێدوانێکدا ڕایگەیاندووە بە مەبەستی چوون بەرەو قۆناغێکی نوێ و ئامادەباشی پێویستمان بە کات هەیە و چاوەڕوانین راگەیاندنی ئەنقەرە بۆ دەسپێکی ئۆپراسیۆنە لە ناوچەکەین.

گۆڤاری "تورکیا" لەم دواییەدا لە ڕاپۆرتێکدا نووسیویە کە ئۆپراسیۆن لە تەل ڕەفعەت، منبەج، عەین عیسا و تل تەمر لە دوو لایەنەوە ئەنجام دەدرێت، ئاڵبەت گرینگترین یەکمایەتی بۆ تورکیا ناوچەی تەل ڕەفعەتە؛ چونکوو ئەنقەرە ناوچەی تەل ڕەفعەت وەکوو ناوەندی هەڕەشەیەک بۆ سەر ئەو ناوچانە کە پێشتر ئۆپراسیۆنەیان تێدا کراوە، دەزانێت. هەر چەندە بەرپرسانی ئەنقەرە بە شێوەی ئاشکرا ئەو ناوچانە کە لەبەرچاویانە، ڕانەگەیاندووە، بەڵام هەندێک لە ڕاپۆرتەکان باس لە ئەوە دەکات کە تورکیا هێرش بۆ سەر عەین عەرەبیشیان خستووەتە بەرنامەوە، بەڵام ئەو شارە لە کۆنترۆڵی هێزی ئاسمانی ڕووسیا و هێزەکانی دەوڵەتی سووریایە و ئەنجامی ئۆپراسیۆن لە ئەو بەشە کارێکی ئاسان نابێت.

دەوڵەتی ئەردۆغان بۆ پەراوێز خستنی گۆڕانکارییە ناوخۆییەکانی تورکیا لە رای گشتی، ناچار بووە بیر لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنی نوێ لە سووریا بکاتەوە.

بەڵام بۆچی تورکیا لە ئەم ماوە زەمەنییەدا دەیەوێت ئۆپراسیۆن لە سووریا بەڕێوە ببات؟ یەکەم هۆکار ئەوەیە کە دۆخی پارتی داد و گەشە ئەم ڕۆژانە باش نییە. ڕەوتی دابەزینی هێزی پارتی دەسەڵاتدار لە هەڵبژاردنەکانی شارەوانییەکان لە ساڵی 2019ەوە دەستی پێکرد. لە ئەو هەڵبژاردنانە، پارتی داد و گەشە شکستێکی قورسی لە گەورەشارەکان بەتایبەتی ئەستەنبۆڵ، ئەنقەرە و ئێزمیر هێنا کە دوای ئەوە تێدەکۆشێت بە ئەنجامی هەندێک ئۆپراسیۆن لە سووریا و گۆڕانکاری لە ڕوانگەی خۆی هەمبەر وڵاتانی عەرەبی ئابڕووی لەدەست چووی خۆی بەدەست بهێنێتەوە. دووهەم ئەوەی کە، دابەزینی نرخی لیری تورکیا و دۆخی نالەباری ئابووری وڵات، خەریکە سیاسەتەکانی ئەنقەرە بەرەو هەڵبژاردنی پێشوەختە دەبات. لە ئەنجامدا، دەوڵەتی ئەردۆغان بۆ پەراوێز خستنی گۆڕانکارییە ناوخۆییەکانی تورکیا لە لای ڕای گشتی، بەناچاو کەوتووەتە بیری ئەنجامی ئۆپراسیۆن لە سووریا. تەنانەت یاشار یاکیش وەزیی پێشووی دەرەوەی تورکیا لە وتارێکدا بە شۆرڤەی هۆکارەکانی ئۆپراسیۆنی تورکیا نووسی: دەوڵەتی ئەردۆغان بە ئامانجی بەردەوام بوونی تەمەنی سیاسی خۆی لە سووریا ئۆپراسیۆن بەڕێوە دەبات و ئەگەرچی ئەو ئۆپراسیۆنە لە بەرژەوەندی دەوڵەتی ئێستایە بەڵام هیچ بەرژەوەندییەکی نەتەوەیی بەدواوە نابێت.

هۆکارێکی دیکە دەتوانین لە سیاسەتی گشتی تورکیا لە سووریا لێک بدەینەوە. تورکیا دوای دەسپێکی قەیرانی شەڕی ناوخۆیی سووریا هەموو هەوڵی خۆی خستە گەڕ بۆ لەناو بردنی دەوڵەتی بەشار ئەسەد. دەستێوەدان لە کاروباری ناوخۆیی سووریا و پاڵپشتی لە هەندێک گرووپە تیرۆریستییەکان و دژبەرانی بەشار ئەسەد کاریگەری ڕاستەوخۆی لە ڕەوتی شەڕی ناوخۆیی سووریا هەبوو. ڕۆژنامەنووسێکی تورکیا دەڵێت: تورکیا بە ئەنجامی ئۆپراسیۆن لە سووریا بەس مەبەستی لاواز کردنەوەی دەوڵەتی بەشار ئەسەدە، ئەگەر ئاوا نەبوایە و مەبەستی لەناوبردنی پەکەکە و یەپەگە بوایە، ئەبوا ئەو هەوڵانەی بە هاواهەنگی دەوڵەتی دیمەشق ئەنجام بدایە.

هاوشێوەیی ئەردۆغان و عەبدولحەمید، دوایین پادشای عوسمانی

ئەردۆغان عەبدولحەمیدی دووهەمی کردووەتە نمانەیەک بۆ خۆی و سیاسەتەکانی بەتایبەتی لە سیاسەتی دەرەوە وەکوو ئەو پادشا عوسمانییە دەچێتە پێشەوە.

بەڵام دەتوانرێت ئەنقەرە لە لایەنێکی دیکەشەوە لێک بدرێتەوە. ئەگەرچی هەندیک لە کارناسان لە پارتی داد و گەشە وەکوو نەوعوسمانگەری ناودەبەن بەڵام باشترین لێکدانەوە لە ڕوانگەی ئەو وڵاتە هەمبەر سووریا ڕوانگەی نەو "عەبدولحەمیدگەری"ی ئەردۆغانە. بە ڕوانینێکی گشطی تێدەگەین کە ئەردۆغان ئەو پادشایەی وەکوو نمانەیەک بۆ خۆی داناوە و سیاستەکانی وەکوو ئەو دەباتە پێشەوە. لە ڕوانگەی مێژوونووس و کارناسانەوە گرینگترین ڕوانگەی عەبدولحەمیدی دووهەم لە بواری سیاسەتی دەرەوە لە سەر ئایدیای " پشت بەستن بە هێزی گەورە بەرانبەر هێزی گەورە" دانرابوو. ئێستاش هەڵوێستە دووفاقەییەکانی تورکیا بەرانبەر ڕووسیا و ئەمریکا لەسەر پرسی سووریاش وەکوو ڕوانگەی دوایین پادشای عوسمانییە. هاوکاری لەگەڵ ڕووسیا لە ڕەوتی ئاستانە ئەگەری هەوڵێک بەرانبەر سیاسەتی ئەمریکا لە سووریایە بەڵام ئۆپراسیۆن لە سووریا هەوڵێک لە دژی هێزی دەوڵەتی دیمەشق دێتە ئەژمار. بەدڵنیاییەوە هەر ئەو جۆرە کە ئەو ڕوانگەیەی پادشای عوسمانی لەناوچوونی ئیمپراتووری عوسمانی بەدواوە بوو، بۆ دەوڵەتی ئێستای تورکیاش ئەنجامێکی نابێت جگە لە شکست. هەروەها تروکیا چەندین ساڵە کە تێدەکۆشێت بە پاڵپشتی لە هەندێک گرووپی تیرۆرۆیستی بەستێنی دزەی خۆی لە خاکی سووریا دروست بکات و تەنانەت دەیەوێت لە هەندێک ناوچەی سووریا بەتایبەتی ئەدلەب زانکۆگەلێک دابمەزرێنێت و لیری تورکیا بهێنێتە ناو ئابووری ئەو ناوچەوە. پێدەچێت گرینگترین هۆکارێک کە تورکیا لە چوون بۆ سەر مێزی دانوستان لەگەڵ سووریا دوور دەخاتەوە هەر ئەوەیە بەڵام داکۆکی تورکیا لەسەر درێژەی ئەو ڕوانگە دەبێتە هۆی لەدەست دانی پاڵپشتی رووسیا.

لێکەوتەکانی ئاڵۆزی و نەسازان لەگەڵ سووریا

بەڵام ئاڵۆزی نێوان سووریا و تورکیا تێچوو و لێکەوتەی زۆریشی بۆ دەوڵەتی ئەنقەرە بەدواوە هەبووە. یەکەم بابەتی دەگەڕێتەوە بۆ کۆچی زیاتر لە چوار ملیۆن سووریایی بۆ تورکیا. نەبوونی بەڕێوەبەرایەتی باش لە پرسی پەنابەران، تێچووی زیاتر لە پەنجا ملیۆن دۆلاری بۆ تورکیا هەبووە. بابەتی دیکە، نەبوونی هاوکاری نێوان ئەنقەرە و دیمەشق ڕێگای بۆ بوونی گرووپە تیرۆریستییە جیاوازەکان لە سووریا ئەویش بە پاڵپشتی ئەمریکاوە هەموار کرد کە خۆی هەڕەشەیەکی گەورە بۆ وڵاتانی ناوچەکە و تورکیایە.

News Code 40007

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 15 =