بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەندامی کابینەی دەوڵەت لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی خۆی کە بە سەرۆکایەتی سەرۆک کۆمار بەڕێوە چوو، ئیسماعیل زارعی کووشا وەکوو پارێزگاری کوردستان ناسێندرا.
ناوبراو گەنجترین پارێزگاری دەوڵەتی سێزدەیەمە و بە هەڵبژاردنی زارعی کووشا کە لە لاوانی هەڵکەوتەی کوردستانییە هومێد بۆ پێکهێنانی گرووپێکی بەڕێوەبەرایەتی گەنج و شۆڕشگێڕ بۆ بەرەو پێش بردنی ئامانج و پلانەکانی دەوڵەت لە پارێزگا زیندوو کرایەوە.
ئیسماعیل زارعی کووشا لەدایک بووی ساڵی 1359 ی شاری قوروە لە پارێزگای کوردستانە و پێشتر سەرۆکی حەوزەی وەزارەتی لە وەزارەتخانەی کار، تەعاون و خۆشبژێوی کۆمەڵایەتی چالاکی هەبووە.
بەرپرسی گشتی پێوەندیە گشتییەکانی مەکۆی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی دەسەڵات، فەرمانداری شارەکانی قوم، نەهاوەند و بەهار، جێگری سەرۆکی دەنگ و ڕەنگی پارێزگاکانی خووزستان و هەمەدان، پێشینەی کاریی ئەو گەنجە کوردستانیەیە.
Your Comment