بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، موختار مووسەوی ئەندامی هاوپەیمانی فەتح وێڕای ئیدانە کردنی بەردەوام بوونی دەستێوەردانەکانی ئەمریکا لە کاروباری ناوخۆیی عێراق، جەختی کرد: هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق کەوتووەتە بەر پیلانێکی گەورەوە؛ بە شێوەیەک کە واشنتۆن لە ڕەوتی دەنگدانەکان دەستێوەردانی کرد و گۆڕانکارییەکانی بەرەو پێکدادانی شیعە – شیعە بردە پێشەوە، بەڵام لە ئەو پیلانە شکستی هێنا.
مووسەوی لە گفتوگۆ لەگەڵ ماڵپەڕی هەواڵی ئەلمەلوومە زیادی کرد: بۆ بەڕێوە بردنی پیلانی گۆڕانی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لە عێراق، لە چەند مانگی لەمەوپێشەوە پلان ڕێژی کرابوو و ناتوانرێت ئەنجامی ڕاگەیاندنی لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانەوە پشت ڕاست بکرێتەوە.
ناوبراو درێژەی دا: شکستی پیلانی گۆڕانی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان پێویستی بە بەکارهێنانی هێزی سەربازییە، چونکوو ئەمریکا بۆ گۆڕانی نەخشەی سیاسی ناوچەکە هەوڵ دەدات و عێراقیش بەشێک لە ئەو نەخشەیەیە. واشنتۆن بۆ بەدی هێنانی ئەو ئامانجە، پێکدادان لە نێوان فراسکیۆنە سیاسییەکانی خستووەتە بەرنامەوە.
بۆچوونی ئێوە