AP ١٤٠٠ گەڵاڕێزان ٢٤ ١٠:٢٧
عوسمان ئۆجالان کۆچی دوایی کرد

عوسمان ئۆجالان برای ڕێبەری پەکەکە بە هۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عوسمان ئۆجالان، برای عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕێبەری بەندکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی نەخۆشی لە هەولێر کۆچی دوایی کرد.

بو گوێرەی ئەم هەواڵە، عوسمان ئۆجالان کە بەهۆی جەڵتەی مێشک دۆخی جەستەیی لەبارێکی نەبوو، دۆخی ناوبراو دوای تووشبوون بە نەخۆشی کۆرۆنا ناجێگیر بوو و سەرەنجام سەرلەبەیانی ئەمڕۆ کۆچی دوایی کرد.

عوسمان ئۆجالان برای بچووکی عەبدوڵڵا ئۆجالان، لە فەرماندەکان و ئەندامی باڵای پەکەکە بوو. ناوبراو لە ساڵی 2004 دوای جیاوازی ڕا لەگەل هەندێک لە ئەندامانی ئەو ڕێکخراوە لە پەکەکە هاتە دەرەوە. ناوبراو لە ساڵانی دوایی لە هەولیر ژیانی دەکرد.

News Code 39978

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 2 =