بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە لەمیادین، ئۆری گۆرین فەرماندەی ئۆپراسیۆنی بەرەی ناوخۆیی ئیسرائیل نیسبەت بە توانی مووشەکی حزبوڵڵای لوبنان هۆشداریی دا.
ناوبراو وتی کە لە ئەگەری ڕوودانی پێکدادان لەگەڵ حزبوڵڵای لوبنان، ئەو بزوونەوە دەتوانێت ڕۆژانە هەزاران مووشەک بەرەو ئیسرائیل بتەقێنێت.
لە هەمان پێوەندیدا ڕۆژنامەی ئیسرائیلی معاریو پێشتر لە ڕاپۆرتێکدا نووسیبووی: سوپای ئیسرائیل چەندین سیناریۆی سەبارەت بە شەڕ لەگەڵ حزبوڵڵای پێش بینی کردووە کە گرینگترینیان هێرش بۆ سەر هومارەکانی مادەی کیمیایی مەترسیدار لە شاری حەیفا و هەروەها خەسار لە ئەو بەندەرە بە مووشەکەکانی نیشان شکێنی لوبنانە.
معاریو زیادی کردووە کە جیاوازی سەرەکی دۆخی ئێستا لەگەڵ شەڕی ساڵی 2006 ئەوەیە کە حزبوڵڵا ئەمڕۆکە مووشەکی نیشان شکێنی لە بەدەستە کە ئەو بابەتە لە پێکدادانەکانی داهاتوو زۆر گرینگە.
بۆچوونی ئێوە