سەرکردایەتی یەکێتی بڕیاری دەرکردنی هیچ کەسی نەداوە

 ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان دەڵێت لە کۆبوونەوەی سەرکردایەتی یەکێتیدا بە هیچ لەونێک باسی دەرکردنی کەس نەکراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئاراس شێخ جەنگی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان روونكردنەوەیەك لەسەر قسەكانی عەتا سەراویی دەدات و دەڵێت"دەمەوێ‌ روونكردنەوەیەك بۆ كۆمەڵانی خەڵك و یەكێتییەكان بخەمەڕوو كە من لەو کۆبەنەوەیە بووم کە بەشێک لە سەرکردایەتی سلێمانی و گەرمیان و شارەزوور بەشداربوون، بەهیچ شێوەیەک باسی دەرکردنی کەس نەکراوە، بەڵکو باسی پاداشت و سزا کرا لەگەڵ گۆڕانکاریی لە هەندێک لە ئۆرگانەکانی یەکێتی نیشتیمانیی كوردستان".

ئاراس شێخ جەنگی دەشڵێت"ئەمڕۆ کاک عەتا سەراوی لە چاوپێکەوتنێکدا ناوی منی هێناوە، هاوكات کاک بافڵ هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان باسی ئەوەی کرد کە دەیەوێت بۆچوونی سەرکردایەتی وەربگرێت بۆ کۆبونەوە لەگەڵ لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، نەک باسی دەرکردن و دوورخستنەوە".

ئەندامەکەى سەرکردایەتى یەکێتى ئاماژەى بەوەشکردوە کە هەموو ئامادەبووانی كۆبونەوەكە دەنگیان بەو پێشنیارەداو پێیان باش بوو کە کۆبوونەوە بکرێت.
هەروەها ئاراس شێخ جەنگی دەشلێت"نازانم كاك عەتا ئەو قسانەی لەكوێ هێناوە، یان چۆنی زیادکردوە من نازانم، دەمەوێ‌ ئاشكرای بكەم كە من هەموو كات داوای کۆبونەوەی سەرکردایەتیم کردووە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ناو یەکێتیی لەسەربنەمای پەیرەو پرەنسیپە نەگۆڕەكانی حزبایەتی و بۆ خزمەتی یەكێتیی و خەڵكی كوردستان".

News Code 39837

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha