ئەمریکا نابێت پاڵپشتی هێزە کوردییەکان لە سووریا بکات/ پێویست بێت هێرش دەکەین

ئەردۆغان وێڕای دەربڕینی نیگەرانی لە پاڵپشتی ئەمریکا لە یەپەگە وتی کە لە ئەگەری ئەنجامی هەر کارێک لەلایەن هێزە کوردییەکانەوە هێرش دەکاتە سەر کوردستانی سووریا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا سەبارەت بە ئەگەری ئەنجامی ئۆپراسیۆنی سەربازی لە دژی کوردەکان لە کوردستانی سووریا وێڕای نیگەرانی لە پاڵپشتی ئەمریکا لە هێزە کوردییەکان لە کوردستانی سووریا وتی کە لە ئەگەری هەر جۆرە جووڵەیەک لەلایەن ئەو هێزانەوە، هێرش دەکەنە سەر ئەوێ.

ئەردۆغان لە ئەو بارەوە وتی: کاتێک کە ئەبێ و پێویست بێت ئۆپراسیۆنی دەرەوەی سنووری لە دژی گرووپە تیرۆریستییەکان ئەنجام دەدەین. ئەگەر پەکەکە و یەپەگە کارێک بکەن، ئێمەش هەر کارێک کە پێویست بێت دەیکەین.

ناوبراو لە درێژەدا ڕاشیگەیاند : لە ئەو بارەوە سازش ناکەین. پێشتریش چەندین جار ڕامانگەیاندووە کە ئەمریکا وەکوو هاوپەیمانی هاوپەیمانی ئێمە لە ناتۆ نابێت لە ئەو گرووپانە پاڵپشتی بکات. دیسان یەکمایەتی تورکیا بۆ پرسە دواییەکان هاوکاریە. لە ئەو بارەشەوە ڕوانگەیەکی نەرێنیمان لە بایدنەوە نەدیتووە.

News Code 39817

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =