پێوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمریکا، لە دژی ئێران نییە

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە جەخت لەسەر ئەوەی کە هەرێمی کوردستان دەیەوێت بەشێک لە رێگاچارەی کێشەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا بێت، وتی کە پێوەندییەکانی هەرێم و ئەمریکا، لە دژی ئێران نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسروور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا لە کۆبوونەوەی دوو ڕۆژەی مێری لە هەولێر، ئاماژەی دایە سەر پرسی پێوەندییەکانی هەرێم لەگەڵ ئێران و ئەمریکا، و وتی: هەرێمی کوردستان لە ئەم پرسەدا دەیەوێت بەشێک لە ڕێگاچارەی کێشەکانی بێت و ئەبێ لایەنە دژبەرەکانیش ڕێز لە سەروەریی هەرێم و عێراق بگرن و دەوڵەتی عێراقیش ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات و ڕێگری بکات لە هێرشی میلیشیاکان.

ناوبراو ئاماژەی کرد کە هەرێمی کوردستان و عێراق بە یارمەتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پێویستییەتی و هەرێم خوازیاری پێوەندی باش لەگەڵ دراوسێکانی بەتایبەتی ئێرانە و پێوەندییەکانی هەرێم لەگەڵ ئەمریکاش لە دژی ئێران نییە.

بارزانی هۆشداریی دا کە داعش هێشتا هەڕەشەیەکی جیدیە بۆ سەر عێراق، هەرێم و ناوچەکە و وتی: داعش داهاتی نادادپەروەری و نابەرابەر و هەژارییە و دەولەتی هەرێم لە هەوڵدایە لە ڕێگای پێکهێنانی هێزی هاوبەش لەگەڵ دەولەتی ناوەندی عێراق، بۆشایی هێز لە ناوچە جێ ناکۆکەکان چارەسەر بکرێت.

News Code 39766

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha