کردەوە تیرۆریستییەکان لە ئەفغانستان نابێ سنوورەکانی ئێمە بخاتە مەترسییەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: لە وتووێژە تەلەفونییەکان کە لە گەڵ لایەنی ئەفغانی بوومانە، داکۆکیمان کرد کردەوە تیرۆریستییەکان لە ئەفغانستان نابێ سنوورەکانی ئێمە بخاتە مەترسییەوە.

بە پێی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان وتی: ئێمە پێمان وایە کۆمەڵگای جیهانی و وڵاتانی دراوسێ دەبێ یارمەتی خەڵکی ئەفغانستان بدەن.

ئەو وتیشی: ئێمە داکۆکی دەکەینە سەر یەکگرتوویی هەموو ئەفغانییەکان بۆ ئەوەی لەم قۆناغە دژوارە تێپەڕن. ئێمە پێوەندیمان لە گەڵ لایەنە ئەفغانییەکان بووە و بە بەرپرسان و حاکمانی ئەو وڵاتەمان ڕاگەیاندووە کە کردەوە تیرۆریستییەکان لە ئەفغانستان نابێ سنوورەکانی ئێمە بخاتە مەترسییەوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران داکۆکی کردە سەر یارمەتی هەموو وڵاتان بۆ خەڵکی ئەفغانستان و ڕاشیگەیاند: حاکمانی ئەفغانستانیش دەبێ هەموو چینەکانی خەڵک لە حکوومەتەکەیاندا بەشدار بکەن و لە پەنای یەک و بە یەکگرتووییەوە وڵاتەکەیان ڕزگار بکەن.

ناوبراو سەبارەت بە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی دراوسێ ئەفغانستانیش وتی: لەم دانیشتەدا داکۆکی کرایە سەر ڕێگاچارەی سیاسی بۆ ئەفغانستان. هەروەها داکۆکیمان کرد کە وەرگرتنی حکوومەت لە ئاستی نێودەوڵەتی بە بێ وەرگرتنی ناوخۆیی بێ بایەخە.

News Code 39755

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 6 =