۴۰ نمایش لە فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی مەریوان پێشکەش دەکرێت

بەڕێوەبەری گشتیی فەرهەنگ و ئیرشادی مەریوان وتی: لە فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی مەریوان ٤٠ بەرهەم لە ماوەی چوار رۆژدا پێشکەش دەکرێت.

بە پێی هەواڵی مێهر، عوبەید ڕوستەمی لەم بارەوە وتی: ڕێوڕەسمی کرانەوەی فێستیڤاڵەکە ئێوارەی ئەمڕۆ بەڕێوە دەچێت. لە ماوەی چوار رۆژدا ٤٠ بەرهەمی شانۆیی لە شەش بەشی جۆربەجۆردا پێشکەش دەکرێت.

ئەو وتی: ئەم نمایشانە لە پێنج شوێنی شاردا لە کاتژمێر ١٠ی بەیانی تاکوو ٢٠ی شەو بەڕێوە دەچێت.

روستەمی وتیشی: لە ماوەی ئەم دوو ساڵەی دواییدا بە هۆی تەشەنەی کۆرۆنا هیچ بەرنامەیەکی فەرهەنگی بەڕێوە نەچووە و بە مەبەستی پاراستنی تەندروستی خەڵک هەموو بەرنامەکان بە شێوەی مەجازی بەڕێوە چوو. ئێستا لە ڕێگای بەڕێوە بردنی ئەم فێستیڤاڵە دەکرێ زۆر پەیامی گرینگ بە خەڵک ڕابگەینین.

فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی مەریوان لە ئەمڕۆوە دەست پێ دەکات و تاکوو ١٠ی خەزەڵوەر درێژەی دەبێت.

News Code 39752

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 10 =