بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەفتەنامەی نیوزویک لە لێکدانەوەی کارنامەی بوونی ئەمریکا لە سووریا جەخت یکردووە کە ئەو بوونە ئەنجامێکی ئەوتۆی ژەبووە و دەتوانین بڵێین کە کاری ئەمریکا کۆتایی هاتووە و ئاڵبەت شکست هێنراو وەسف بکرێت.
ئەو گۆڤارە بە ئاماژە بە ئەوەی کە ئەمریکا بە بیانووی شەڕ دژی داعش چووتە سووریا و هاوکاری لەگەل هێزە کوردییەکان لە سووریاشی هەر بە ئەو بیانووەوە درێژەی داوە، جەختی کردووە کە کاری ئەمریکا لە سووریا کۆتایی هاتووە و بە پێی هێرشێک کە کراوەتە سەر بنکەی سەربازی ئەلتنفی ئەمریکا، ئەگەری زیاد بوونەوەی هێرش بۆ سەر هێزەکانی ئەو وڵاتە لە سووریا زیادی کردووە.
ئەو هەفتەنامە بە ئاماژە بە بوونی زیاتری هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا، لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی هێزە کوردییەکان، نووسی: بە پێی ئەوەی کە هێزە کوردییەکان یارمەتی ئەوتۆیان بۆ بەرەنگار بوونەوەی داعش نییە، بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا زۆر پێویست نییە.
بۆچوونی ئێوە