زیاتر لە ۶۵ میلیۆن ئاوارە و پەنابەر لە جیهاندا هەیە

کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، ژمارەی ئەو کەسانەی کە ساڵی ڕابردوو ناچاربوونە ماڵەکانیان بەجێبێڵن یان ئەوەی بە زۆرەملێ کۆچێندراون زیاتر لە ۵ کەس بووە و ئەم ڕێژە سنووری ۶۵ میلیۆن کەسی تێپەڕاندووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئانادۆڵو، ئاماری جیهانی پەنابەرانێک کە بە هۆی شەڕ، پێکادان، ستەم، توندوتیژی و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ساڵی ۲۰۱۵ ەوە ماڵەکانیان چۆڵ کردووە، گەیشتووەتە باڵاترین ئاست.

لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە، ژمارەی ئەم کەسانە ساڵی ڕابردوو ۵.۸ میلیۆن کەس زیادی کردووە و لە ئێستادا سنووری ۶۵.۳ میلیۆن کەسی تێپەڕاندووە. 

ئەمە لە حاڵێکدایە کە نیوەی ئەم حەشیمەتە منداڵن.

 ئەگەر ئەم ژمارە پەنابەرە پێکەوە لە شوێنێک کۆببنەوە، بیست و یەکەمین وڵاتی جیهان لە باری فراوانیە حەشیمەتەوە.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە، ۴۰.۸ میلیۆن کەس لە جیهان ناچار کران ماڵەکانیان بەجێبێڵن، ۲۱.۳ میلیۆن کەس پەنابەرن و ۳.۲ میلیۆن کەسیش بۆ نیشتەجێ بوون لە وڵاتانی گەشەسەندوو داوای پەنابەرییان کردووە.

سووریا، ئەفغانستان و سوماڵ زیاترین ژمارەی پەنابەریان هەیە؛ سووریا بە ۴.۹ میلیۆن پەنابەر لە ساڵی ۲۰۱۱ لە لە پلەی یەکەمدایە، ئەفغانستان بە ۲.۷ میلیۆن کەس لە پلەی دووەم و سومال بە ۱.۱ میلیۆن کەس لە پلەی سێهەم دایە.

 ئێستا تەنیا وڵاتانی لە حاڵی گەشە بەرپرسیارێتی  ئەم پەنابەرانەیان لە ئەستۆ گرتووە.۸۶ لەسەدی گشت پەنابەران لە وڵاتانی لە حاڵی گەشەدان و ۴.۲ میلیۆن کەس لە وڵاتانی کەمتر گەشە سەندوو دان.

News Code 3973

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 12 =