جووڵە سەربازییەکانی تورکیا لە باکووری سووریا زیادی کردووە

ناوەندی هەواڵدەریی ڕۆژاوا و چاودێری مافی مرۆڤی سووریا لە زۆربوونەوەی جووڵانەوە سەربازییەکانی تورکیا لە باکووری سووریا هەواڵیان داوە.

بە پێی هەواڵی مێهر، سەرچاوە هەواڵدەرییەکان لە زۆربوونەوەی جووڵانەوە سەربازییەکانی تورکیا لە باکووری سووریا هەواڵیان داوە.

فڕینی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تورکیا لە ئاسمانی شارەکانی ژێردەستی کوردەکان و بانگهێشت کردنی هێزە شۆڕشییەکان بۆ ئامادەبوون بۆ شەڕ لە گەڵ کوردەکانی سووریا لە ڕیزی جووڵانەوەکانی ئەم دواییانەی تورکیایە.

ڕێکخراوەی چاودێری مافی مرۆڤی سووریا لە بەریتانیا لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە چەتەکانی سەربە تورکیا، هێزەکانی خۆیان بۆ گواستنەوە بۆ شاری سەرێکانی بانگهێشت کردووە.

ناوەندی هەواڵدەری ڕۆژاوا لە فڕینی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تورکیا لە ئاسمانی شارەکانی قامیشلۆ، کۆبانێ و مەنبەج هەواڵیان داوە.

ئەرتەشی تورکیا لەم ڕۆژانەی دواییدا هێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان دژی هێزە کوردەکانی سووریای زۆرتر کردۆتەوە.

News Code 39727

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 2 =