دەبێ بەخێرایی حکومەتێکی گشتگیر لە عێراق پێکبهێنن

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پێشوازی لە ڕاگەیەندراوی ئەمڕۆی ئەنجومەنی ئاسایش دەکەن و داوا لەهەمو لایەنەکانی عێراق دەکەن بەخێرایی حکومەتێکی گشتگیر پێکبهێنن، کە توانای بنیاتنانی ئایندەیەکی باشتری بۆ گەلانی عێراق هەبێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسرور بارزانی لەهەژماری فەرمی خۆی لەتویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "پێشوازی لە ڕاگەیەندراوی ئەمڕۆی ئەنجومەنی ئاسایش دەکەم دەربارەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق. یارمەتییە تەکنیکییەکانی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق و تیمی چاودێرانی نێودەوڵەتی و یەکێتی ئەوروپا و ئەوانی تر، یارمەتیدەربون بۆ سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردن".

باسی لەوەشکردوە، "داوا لە هەمو لایەنەکان دەکەم بە خێرایی، حکومەتێکی گشتگیر پێکبهێنن، کە توانای بنیاتنانی ئایندەیەکی باشتری بۆ گەلانی عێراق هەبێت".

ئەمڕۆ هەینی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان لەبارەی هەڵبژاردنەکانی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، داوا دەکەن حکومەتێکی گشتگیر لە عێراق پێکبهێنرێت و داواش لە لایەنەکان دەکەن ئارامی ئەو وڵاتە بپارێزن و رێز لەئەنجامی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی 10ی تشرینی یەکەم بگرن.

News Code 39695

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 3 =