بە پێێ هەواڵی مێهر، بە پێی حوکمی سەید ئیبراهیم ڕەییسی، مامۆستا عەبدولسەلام کەریمی بووە ڕاوێژکاری سەرۆککۆمار لە کاروباری ئیتنیک و کەمینە ئایینیەکان.
ماموستا عەبدولسەلام کەریمی لەدایکبووی ١٣٤٦،ی شاری سەقزە و خاوەن بڕوانامەی دوکتۆرای زمان و وێژەی عەرەبی و خاوەن بەڵگەنامەی ئیجتهاد لە ناوەندی گەورەی ئیسلامی ڕۆژاوای وڵاتە.
ناوبراو پێشتر قایمقامی دیواندەرە، سەرۆکی زانکۆی پەیامی نووری مەریوان و سنە، جێگری پەروەردە و فێرکاری پارێزگای کوردستان، بەڕێوەبەری ناوەندی پسپۆڕی زانستە ئیسلامییەکانی ئیمام شافعی سنە بووە.
بۆچوونی ئێوە