بە پێی هەواڵی مێهر، مەجید تەخت ڕەوانچی نوێنەری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ناردنی نامەیەک بۆ ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە هەر جۆرە کردەوەیەکی هەڵە و سەرکێشییەکی ڕژیمی زایۆنی دژی ئێران هۆشداری دا.
لەم نامەدا نووسراوە: لە مانگەکانی ڕابردوودا، هەڕەشە و کردەوە سەرکەشانەکانی ڕژیمی زایۆنی دژی ئێران زیادی کردووە و گەیشتۆتە بەرزترین ئاستی خۆی.
ناڕەزایی ئێمە بە هەڕەشەکانی ڕژیمی زایۆنی لە ساڵی ٢٠٢١ لە نامەهایەکدا لە فوریە، ئاوریل، ئوت و سێپتەمەر بە ئەنجومەنی ئاسایش ڕاگەیندراوە.
لەم نامەدا نووسراوە: ئەنجومەنی ئاسایش دەبێ بەرپرسیاریەتی خۆی لەم بارەوە جێبەجێ بکات و ئەو ڕژیمە بە بەرپرسی کردەوە نایاساییەکانی خۆی بزانێت.
بۆچوونی ئێوە