ئازادی ۳۵۴ ژنی ئێزدی له‌ فه‌لوجه‌/کوژرانی ۷ داعشی له‌ موسڵ

ئازادی ۳۵۴ ژنی ئێزدی له‌ له‌ ده‌ستی داعش له‌ فه‌لوجه‌ و کوژرانی ۷ تیرۆریستی داعش له‌ ناوچه‌ی گیاره‌ له‌ باشووری موسڵ دوایین گۆڕانکارییه‌کانی عێراقن.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕاشا تووده‌ی، به‌رپرسێکی ئێزدی له‌ هه‌رێمی کوردستان له‌ ئازادی ۳۵۴ ژنی ئێزدی له‌ ده‌ستی گرووپی تیرۆریستی داعش له‌ فه‌لوجه‌ هه‌واڵی دا.

ماڵپه‌ڕی فه‌ڕمی ئاڵمانیا له‌ زاری هادی دوبانی، به‌ڕێوه‌به‌ری کار و باری ئێزدییه‌کان له‌ شاری ده‌هۆک ڕایگه‌یاند که‌ هێزه‌ عێراقییه‌کان له‌ فه‌لوجه‌ ۳۵۴ ژنی ئێزدیان ئازاد کردووه‌، ئه‌م ژنانه‌ له‌ دوای داگیر کردنی شه‌نگال له‌ ساڵی ۲۰۱۴ له‌ لایه‌ن داعشه‌وه‌، ڕفێندرا بوون.

ئه‌و هه‌روه‌ها زیادی کرد که‌ ئه‌م ژنه‌ ئێزدیانه‌ له‌ ئێستادا له‌ ناوچه‌ی عامرییه‌ی فه‌لوجه‌ن و له‌ ژێر چاودێڕی هێزه‌ عێراقییه‌کان. تیرۆریسته‌کانی داعش دوای داگیر کردنی شه‌نگال زیاتر له‌ ۵ هه‌زار ژن و منداڵیان ڕفاند و به‌ سه‌دان که‌س له‌ پیاوه‌کانی ئه‌م ناوچه‌شیان کوشتووه‌.

هه‌روه‌ها هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی عێراق به‌ پشتیوانی به‌رفراوانی ئاسمانی و دوای ئۆپراسیۆنێکی سه‌رکه‌وتوو دوو ناوچه‌ی جمهوریه‌ و ته‌میمیان له‌ ناوه‌ندی فه‌لوجه‌ ئازاد کرد.

له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ کاناڵی ئه‌لمه‌یادین له‌ ڕاپۆرتێکدا له‌ هێرشی ئاسمانی هێزه‌ عێراقییه‌کان بۆ سه‌ر بنکه‌ی تیرۆریسته‌کانی داعش له‌ ناوه‌ندی شارۆچکه‌ی گیاره‌ له‌ باشووری موسڵ ۷ تیرۆریست کوژران.

خالد عوبه‌یدی، وه‌زیری به‌رگری عێراق له‌ دوای ئازاد کردنی فه‌لوجه‌ ڕایگه‌یاند که‌ ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی ناوچه‌ی گیاره‌ له‌ باشووری موسڵ له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا له‌ باکووری ڕۆژئاوای عێراق ده‌ستی پێکردووه‌.

 

News Code 3958

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 1 =