هیوادارم لەسەر بنەمای شەراكەتی ڕاستەقینە پەیوەندییەكانی هەرێم و عێراق بنیات بنێنەوە

مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیمۆکرات بەبۆنەی كۆتاییهاتنی هەڵبژاردنی پێشوختەی عێراقەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعود بارزانی، بەبۆنەی كۆتاییهاتنی هەڵبژاردنی پێشوختەی عێراقەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، هیوادارم لە دوای ئەم هەڵبژاردنە لایەنە كوردستانییەكان یەكڕیز و تەواوكاری یەكتری بن و لەپێناو بەرگریكردن لە ماف و دەستكەوتەكانی گەلی كوردستان كار بكەن ، لەسەر بنەمای شەراكەتی ڕاستەقینە پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و عێراقی فیدڕاڵ بنیات بنێنەوە.

مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی پەیامێكی لەبارەی كۆتاییهاتنی هەڵبژارندنی پێشوەختەی عێراقەوە بڵاوكردەوە و لە پەیامەكەیدا سوپاسی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و دەزگا ئەمنییەكان و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستان و عێراقی فیدڕاڵ دەكات.

بارزانی، سەركەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردن بە سەركەوتنی ئیرادەی گەل و سەركەوتنی دیموكراسی نادەبات و دەڵێت: هیوادارم لە دوای ئەم هەڵبژاردنە لایەنە كوردستانییەكان یەكڕیز و تەواوكاری یەكتری بن. هیوادارم هەموو لایەنەكان بەیەكەوە و بۆ یەك ئامانجی هاوبەش و لەپێناو بەرژەوەندییە باڵاكانی كوردستان و بەرگریكردن لە ماف و دەستكەوتەكانی گەلی كوردستان كار بكەن.

لەبارەی ئایندەی پەیوەندییكانی هەرێم و بەغداوە ئاماژەی بەوەكردووە، لەسەر بنەمای شەراكەتی ڕاستەقینە پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و عێراقی فیدڕاڵ بنیات بنرێتەوە.

News Code 39549

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 12 =