هەرێمى کوردستان دەیەوێت هەموو کێشەکانى لەگەڵ بەغدا بە دیالۆگ چارەسەر بکات

سەرۆکى هەرێمى کوردستان دوای دەنگدان بە رۆژنامەنوسانى راگەیاند، هیوادارم ئەم هەڵبژاردن خێرو خۆشى بۆ عێراق بگەرێتەوەو هیوادارین ئەو خەڵک و حەقەى هەمانە وەک مافیکى دیموکراسى جێبەجێی بکەین.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆکى هەرێم جەختیکردەوە، کە دەبێت هەموان بەیەکەوە کێشەکانى عێراق چارەسەر بکرێن، چونکە هەمووان لەیەک پاپۆڕدان و دەبێت عێراق رزگار بکەین.

وتیشی: " هیوادارین ئەوانەى دەردەچن و دەچنە پەرلەمان داکۆکی لە مافی گەلی هەموو عیراق بکەن لە پەرلەمان و دۆخى عێراق باشتر بێت لە هەموو روویەکەوە.

ئاماژەى بەوەشکرد، هەموو هیزە کوردستانییەکان کۆدەنگ بین لە بەغدا بۆ داکۆکردن لە مافەکانى کوردستان لە چوارچێوەی عێراقدا، هیوادارین پەرلەمان و حکومەتى داهاتوو هەوڵی چارەسەرى جدی هەموو کیشەکانى عێراق بدات.

ئەوەشى خستەڕوو کە هەنگاوی دوای ئەم هەڵبژاردنە بانگهێشتى لایەنە سیاسییەکانی هەرێم بۆ سەرۆکایەتى هەرێم بانگهێشت دەکەن کە چۆن و بەچی شێوەیەک بەشدار بن لە حکومەتى داهاتووی عێراق بۆ ئەوەى هەموان پێکەوە بن لە بەغدان بۆ بەرگریکردن لە خەڵکى کوردستان.

سەبارەت بە پەیوەندییەکانى هەرێم و بەغداش باسى لەوە کرد، هەرێمى کوردستان دەیەوێت هەموو کێشەکانى لەگەڵ بەغدا بە دیالۆگ چارەسەر بکات، چونکە هەرێم هەم حەق و هەم ئەرکیشى هەیە کە لەچوارچێوەی عێراق و بە دیالۆگ چارەسەر بکرێن.

News Code 39506

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 3 =