رەهەندە جۆربەجۆرەکانی یاسای نوێی هەڵبژاردنی عێراق/گرینگایەتی بڵاوکراوەی ئایەتوڵا سیستانی

شرۆڤەکاری غێراقی وێڕای ئاماژە بە رەهەندە جۆربەجۆرەکانی هەڵبژاردنی عێراق وتی: یاسای نوێی هەڵبژاردن دەتوانێ هەموو هاوسەنگیەکان تێک بدات.

بە پێی هەواڵی مێهر, کۆمیساریای باڵای هەڵبژاردنی عێراق ئەمڕۆ بە دەرکردنی بڵاوکراوەیەک لە دەستپێکی بێدەنگی هەڵبژاردن لە هەموو ئەو وڵاتە هەواڵی دا و ئەمە لە حاڵێکدایە کە هەڵبژاردنی پارلەمانی بڕیارە یەکشەمە بەڕێوە بچێت.
پاش ئەوە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەبارەت بە رەوتی دەنگدانی تایبەت بە هێزە سەربازی و ئەمنییەکان پۆستێکی بڵاو کردەوە و وتی: رەوتی هەڵبژاردنی تایبەت بە هێزە سەربازی و ئەمنییەکان بە سەرکەوتوویی گەیشتە ئەنجام.
ئەو وتیشی: قۆناغی یەکەمی هەڵبژاردنی پارلەمانی عێراق رۆژی پێشوو گەیشتە ئەنجام و ٦۹ لەسەدی خاوەن مەرجەکان تێیدا بەشدار بوون. ئەوەی ئەمڕو دەیبینین ئەوەیە کە هەندێ لە میدیاکان باسی دابەزینی بەشداری لە هەڵبژاردن دەکەن.
محەمەد عەلی حەکیم شڕۆڤەکاری عێراقی لەم بارەوە بە مێهری وت: سەبارەت بە یاسای هەڵبژاردنی عێراق چەند خاڵ دەبێ باسی لە سەر بکرێت یەکەم بەرزبوونەوەی ژمارەی بنکەکان بۆ ۸۳ بنکەیە و ئەمە لە حاڵێک دایە کە پێشتر لە پارێزگا جۆربەجۆرەکاندا ۱۸ بنکەی هەڵبژاردن هەبوون.
هەروەها لەم قۆناغە لە هەڵبژاردنەکاندا سونەکان ۷ تا ۹ کورسی زیاتر بە دەست دەهێنن و هۆکاری ئەمەش ناوچەیی بوونەوەی هەڵبژاردنە.
ناوبراو پێی وایە تێچووی زۆر بۆ هەڵبژاردنی عێراق لە لایەن رژیمە عەرەبەکانەوە هەندێ مەبەستی وەکوو تێکدانی ئاسایش و سەقامگرتوویی عێراق شوێنگیری دەکات بۆیە پارەی زۆری بۆ سەرف دەکەن.
جێگیر بوونی دۆخی عێراق ئاسایشی رژیمی زایۆنی تێک دەدات و ئەمەش هەمان بابەتە کە وڵاتە عەرەبیەکانی نیگەران کردووە.ئەو هەوڵانەش کە لەم دواییەدا بۆ ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لە گەڵ رژیمی زایۆنی درا, هەمان مەبەستی شوێنگیری دەکرد.
ئەم شرۆڤەکارە عێراقییە سەبارەت بە بڵاوکراوەی ئایەتوڵا سیستانی وتی: لەم بڵاوکراوەدا خەڵک بە شێوەیەکی بەرپرسیارانە بۆ هەڵبژاردن بانگهێشت کران. من پێم وایە ئەم بڵاوکراوە رێگای هەڵبژاردنەکانی گۆڕی. گەر خەڵکی عێراق کەسێکی شیاو هەڵبژێرن بێگومان لە داهاتووی ئەو وڵاتە کاریگەر دەبێت.

News Code 39497

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 1 =