سەفەری سەرۆک کۆمار بۆ پارێزگای بووشێهر

سەرۆک کۆمار ئەمڕۆ سەردانی بووشێهری کرد و وتی: ئەم پارێزگایە خاوەن دەفرایەتی بێ وێنەیە و بوونی کەمایەسی لێرە قبووڵ ناکرێت.

بە پێی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵا رەییسی سەرۆک کۆماری ئێران ئەمڕۆ لە سەفەرێکدا گەیشتە پارێزگای بووشێهر.

ناوبراو لەم سەفەرەدا باسی کێشەکانی ئەم پارێزگایەی کرد و وتی: هەندێ لە کێشەکان لێک دراونەتەوە و پێداچوونەوەیان بۆ کراوە. ئەم پارێزگایە خاوەن دەفرایەتی زۆرە و بوونی کەمایەسی لێرە بە هیچ شێوەیەک قبووڵ ناکرێت.

ناوبراو داکۆکی کرد: هیوادارین بۆ چالاک بوونەوەی ئابووری دەریا و ئابووری کشتوکاڵ لەم پارێزگایە زیاتر هەوڵ بدرێت. چارەسەر کردنی کێشەکانی ئاو و کارەبا، گەشەی ڕێگاوبان و دامەزراندنی ڕێگای ئاسن لەم سەفەرەدا دەست پێ دەکات و هیوادارین ببێتە هۆی چارەسەر کردنی هەموو کێشەکانی پارێزگا.

News Code 39473

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 5 =