نوێنەرانی هەدەپە لە هەرێمی کوردستان دەستبەسەر کران

نوێنەرانی هەدەپە و دوو ئەندامی نوێنەرایەتییەکەیان لە هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر دەستگیرکراون، بەڕێوبەری ئاسایشی هەولێریش دەڵێن هیچ زانیارییەکیان لەوبارەیەوە نییە.

بە پێی هەواڵی ئاژانسی مێهر، ئەمڕۆ پێنج شەممە میدیای نزیک لە پەکەکە بڵاویکردەوە، هەریەکە لە ناهیدە ئەرمیش و حیکمەت خەتیب، نوێنەرانی هەدەپە لە هەولێر و ڕوکەن مەرجان و گوڵجان ئاڵپ، ئەندامانی نوێنەرایەتییەکە لە شاری هەولێر دەستگیرکراون.

پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپە ساڵی 2012 لە کوردستانی تورکیا دامەزراوە و لە سەرەتای دامەزراندنیشییەوە بەفەرمیی نوێنەرایەتیی خۆی لە هەرێمی کوردستان کردووەتەوە.

لە ئێیستادا هەریەک لە ناهیدە ئەرمیش و حیکمەت خەتیب-یش نوێنەری هەدەپەن لە هەرێمی کوردستان.

News Code 39464

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha