سێهەمین نەوتهەڵگری سووتەمەنی ئێران بۆ لوبنان گەییشتە بەندەری "بانیاس"ی سووریا

سەرچاوە مێدیاییەکان ڕایانگەیاند کە سێهەمین نەوتهەلگری سووتەمەنی ئێران بۆ لوبنان گەییشتە بەندەری "بانیاس" لە سووریا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، سێهەمین نەوتهەڵگری سووتەمەنی ئێران بۆ لوبنان گەییشتە بەندەری بانیاسی سووریا. بڕیار سووتەمەنی ئەو نەوتهەلگرە بە چەند کاروان لە تانکرە لوبنانییەکان بنێردرێتە لوبنان.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە پێشتریش دوو نەوتهەڵگری دیکەی سووتەمەنی ئێران گەییشتبووە بەندەری بانیاسی سووریا و سووتەمەنیەکان بە چەندین کاروان نێردرابووە لوبنان. پێشتر گەییشتنی تانکرە سووتەمەنییەکان بۆ خاکی لوبنان کاردانەوەی جیاوازی ناوخۆیی و دەرەکیی بەدواوە بوو.

News Code 39446

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha