دەستپێکی ئۆپەراسیۆنی پاییزی دژی پەکەکە لە کوردستانی تورکیا

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا بە ٢٥٠٠ هێزەوە، ئۆپەراسیۆنی سەربازی دژی پەکەکەی لە کوردستانی تورکیا دەست پێ کرد.

بە پێی هەواڵی مێهر، وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆن دژی پەکەکە لە پارێزگا کوردنشینەکانی چەولیک، ئامەد و مووش و ناردنی ١٣ گرووپ کە ٢٥٠٠ هێز لە خۆ دەگرێت، هەواڵی دا.

ئاژانسی ئاناتۆلی ئەمەی ڕاگەیاندووە و وتوویە ئەوان بۆ ئۆپەراسیۆنی پاییز و زستانی دژی هێزەکانی پەکەکە لەم پارێزگایانە سەقامیان گرتووە.

مێحمێت ئەرسۆی جێگری وەزارەتی ناوخۆی تورکیا وتی: ئەم ئۆپەراسیۆنە لە ساڵی ٢٠١٦ بە ڕێبەرایەتی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و بە فەرماندەیی سولەیمان سۆیلوو دژی تیرۆریزم دەستی پێ کردووە.

ئەرسۆی هەروەها لە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆن لە پارێزگا کوردنشینەکانی دێرسیم، شڕنەخ و جۆلەمێرگ لە ڕۆژانی داهاتوو هەواڵی دا و وتی: وەزارەتی ناوخۆی تورکیا بۆ ٨ هەزار و ١٦٢ ئۆپەراسیۆنی بچووک ئامادە بووە.

News Code 39412

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 4 =