بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناوەندی سوری بۆ دیکۆمێنتکردنی پێشێلکاریی مافەکانی مرۆڤ لەباکوری سوریا لهچوارچێوهى ڕاپۆرتێكدا چهندین زانیارییو نهێنىو مهترسیدار ئاشكرادهكاتو ڕایدهگهیهنێت، کوهیت لەژێر ناوی کاری خێرخوازییدا پشتیوانی تورکیا دهكات بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای باکووری سوریا، دهشڵێت:"سهرجهم ئەو چەکدارە سورییو تورکمانانەی بەلایەنگری سەرسەختی تورکیا ناسراونو بەشداریان لەشەڕەکانی لیبیاو ناگۆڕنۆ قەرەباغ کردوە، له عهفرین شوققهو یهكهى نیشتهجێبونیان لهلایهن كوهیتهوه بۆ دروستكراوهو نیشتهجێكراون".
ناوەندە سوریەکە لەبەشێکی ڕاپۆرتەکەیدا دەڵێت:"دوای شکستی تورکیا بۆ بڕواپێکردنی ئەمریکاو وڵاتانی ئەوروپا بۆئەوەی پارەی پێویست بۆ ئەو پڕۆژانە دابینبکات کە بەمەبەستی نیشتەجێکردنی ئاوارە عەرەبییە سورییەکان لەناوچە داگیرکاوەکانی باکووری سوریا و بەتایبەتی لەعەفرین، ئەو وڵاتە پەنای بردوە بۆ ڕێکخراوە بەناو مرۆییەکانی سەر بەڕێکخراوی ئیخوان موسلیمین لەناوچەکەدا، لەوەشدا ڕێکخراوە کوهیتییەکان ڕۆڵێکی گەورەیان هەبوە.
باس لەوەشکراوە، لەناوەڕاستی ساڵی 2020وە ئەو ڕێکخراوانە هەوڵەکانیان بۆ بونیادنانی چەندین کۆمەڵگەی نیشتەجێبون بۆ داڵدەدانی ئاوارە سورییەکان لەچوارچێوەی پلانێک بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەکە چرتِرکردۆتەوە، بەو شێوەیە ئەو ڕێکخراوانە بونەتە باشترین ئامراز بەدەست تورکیاوه، لەکاتێکدا ئەو وڵاتە بەهۆی دەستنەکەوتنی بودجەی پێویستەوە، لەجێبەجێکردنی پلانەکانی دەستەوەستان بوو.
ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەدیارترین ئەو ڕێکخراوە کوهیتیانە کردوە کە پڕۆژەی نیشتەجێبون لەسەر زەوییو زاری ئەو خێزانە کوردانە دروستدەکەن کە بەهۆی داگیرکارییەکانی تورکیاوە ماڵو حاڵی خۆیان جێهێشتوەو کۆچبەری ناوچەکانی تری ڕۆژئاوای کوردستان بون.
لەوانە کۆمەڵەی "دەستی سپی"ی کوهیتیی کە 144 شوققە بۆ خێزانی چەکدارانی سەر بەگروپە چەکدارییە سورییەکانی لایەنگری تورکیا لە گوندی شادیرییەی ئێزیدی نشین لەناحیەی شێراوای عەفرین دروستدەکات، هەروەک کۆمەڵەی "ڕەحمەت"ی جیهانیی لەشاری عەفرینو لەسەر زەویی خەڵکە کوردە ڕەسەنە بەزۆر دەرکراوەکان، کۆتایی بەدروستکردنی کۆمەڵگەیەکی نیشتەجێبون بەناوی "کوهیت ئەلڕەحمە" هێناوە کە خۆی لە 380 یەکەی نیشتەجێبوندا دەبینێتەوەو دەدرێتە ئەو چەکدارە سورییو تورکمانانەی بەلایەنگری سەرسەختی تورکیا ناسراونو بەشداریان لەشەڕەکانی لیبیاو ناگۆڕنۆ قەرەباغ کردوە، ئەوە جگە لەچەندین ڕێکخراوی خێرخوازی تری کوهیتی کە هاوکاری پڕۆژەکانی تورکیا بۆ نیشتەجێکردنی ئاوارە عەرەبەکان لەعەفرین دەکەن.
ناوەندێکی مافی مرۆڤ هۆشداریی دا:
کوەیت چەکدارانی توندڕەوی سەر بە تورکیا لە کوردستانی سوریا نیشتەجێ دەکات
ناوەندی سوری بۆ دیکۆمێنتکردنی پێشێلکاریی مافەکانی مرۆڤ لە باکوری سوریا لهچوارچێوهى ڕاپۆرتێكدا چهندین زانیارییو نهێنىو مهترسیدار ئاشكرادهكات.
News ID 39397
Your Comment