پیلانی ئەمریکا بۆ هەڵبژاردنەکانی پارلەمانی عێراق

لە حاڵێکدا کە کەمتر لە ١٠ ڕۆژ بۆ دەستپێکردنی هەڵبژاردنی پارلەمانی عێراق ماوە، ئەمریکا دەستێوەردان لە ڕەوتی هەڵبژاردنەکانی دەست پێ کردووە.

بە پێێ هەواڵی مێهر، کەمتر لە ١٠ رۆژ تا بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی عێراق ماوە. ئەم هەڵبژاردنە لە حاڵێکدا بەڕێوە دەچێت کە پێشتر بڕیار بوو کاتەکەی بەدوا بکەوێ. دەوڵەتی عێراق کە پێشتریش کاتی هەڵبژاردەکانی وەدوا خستبوو، ئەم جارە ڕایگەیاند هەڵبژاردن لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا بەڕێوە دەچێت.

یەحیا ڕەسووڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە دەستپێکردنی گەڵاڵەی هێمنایەتی هەڵبژاردنی عێراق هەواڵی دا و ڕایگەیاند: هێزە سەربازییەکان لە ناوچە جۆربەجۆرەکان لە حاڵەتی ئامادەباش دان. هەموو هێزی خۆمان بەکار دێنین بۆ ئەوەی ئاسایشی هەڵبژاردن دابین بکەین.

هێزەکانی حەشدی شەعبی عێراق ڕۆڵی گرینگ و کاریگەریان لە دابین کردنی ئاسایشی هەڵبژاردنەکان هەیە. ئەیووب ئەلڕەبێعی نوێنەری پارلەمانی عێراقیش لەم بارەوە دەڵێت: هێزەکانی ئاسایشی عێراق و حەشدی شەعبی بۆ ڕێگری لە پێک هێنانی هەر جۆرە کێشەیەک لە هەڵبژاردنەکان، ئامادەیی تەواویان هەیە.

لە نزیکی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پارلەمانی عێراق، ئەمریکا پرۆژەی ناهێمن کردنی ئەم وڵاتەی لە بەردەست دایە. ئەوان لە ڕێگای کەڵک وەرگرتن لە گرووپە تەکفیرییەکانی داعشەوە دەیانەوێ لە هەڵبژاردنەکاندا دزە بکەن. یەکێک لە گرینگترین هۆکارەکانی مانەوەی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق درێژەدان بە پشتیوانی لە گرووپە تەکفیرییەکانە.

ئەوەی ڕوون و ئاشکرایە، ئەوەیە کە ئەمریکا بەدوای چالاک کردنەوەی هێزەکانی داعش لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی عێراق بە تایبەت لە پارێزگاکانی کەرکووک، ئەنبار، سەلاحەدین و دیالەیە بۆ ئەوەی کاریگەری لە سەر هەڵبژاردنی پارلەمانی عێراق دابنێت.

واشینتۆن نیگەرانی ئەوەیە گەر لەم هەڵبژاردنەدا شێعەکان سەرکەون و سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق بێتە سەر کار، ڕەوتی چوونە دەرەوەی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا دەست پێ دەکات.

هەروەها ئەمریکییەکان نیگەرانی ئەوەن کە پاش هەڵبژاردن، سەقامگرتوویی سیاسی لە عێراق پێک بێت. ئەوان باش دەزانن گەر دەوڵەتێکی خاوەن دەسەڵات بێتە سەر کار، بەستێنی سەقامگرتوویی سیاسی لەو وڵاتە پێک دێنێ.

News Code 39396

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha