13792کەسی دیکە لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون/مەرگی 288 کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 13792 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە .

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 288 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 119 هەزار و 360 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا پێنج ملیۆن و 533 هەزار و 520 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا چوار ملیۆن و 944 هەزار و 87 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

News Code 39310

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 5 =