ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: دواى كۆبونهوهى ڕۆژی هەینی 2ی ڕەزبەر لە ژێر ناوی "السلام والاسترداد" کە ژمارهیهك كهسایهتىو سهرۆك هۆزى عهرهب لهشارى ههولێر بەڕێوەیان برد و پاش ڕاگهیاندنى پهیامێك بۆ ئاساییكردنهوهى پهیوهندیهكانى عێراق لهگهڵ ئیسرائیل، وهزارهتى ناوخۆى حكومهتى ههرێم هاتهدهنگو ڕهتیدهكاتهوه ئاگادارى ئهو كۆبونهوهیه بوبن.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە 312 كهسایهتى و سەرۆک هۆزى عێراقى پێکەوە له یهكێك له هۆڵهكانى شارى ههولێر كۆبوونهتەوە و شۆئافێکی سیاسییان بۆ ئیسرائیل لە عێراق ڕێکخستووە و داخوازییەکی پێچەوانەی یاسای عێراقیان خستووەتە ڕوو لە هەستیارترین کاتدا و لە سەروبەندی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەم وڵاتدا.
سەرۆک هۆزە عەرەبەکان داوایان لەحکومەتى عێراق کرد پهیوهندیهكانى لهگهڵ وڵاتانى ناوچهكه و بهتایبهتیش ههوڵیش بدات پهیوهندیهكانى لهگهڵ ئیسرائیل ئاسایی بكاتهوه.
دوابهدواى ئهو پهیامه، عهمار حهكیم سهرۆكى ڕهوتى حیكمه هاتهدهنگو ڕایگهیاند، "هەموو کۆنگرەو کۆبونەوەکانی تایبەت بەئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانی عێراق-ئیسرائیل ڕەتدەکەینەوە کە لەنێوخۆی عێراق ڕێکخراوە، هاوکات کێشەی فەڵەستین کێشەی عەرەبو موسڵمانانە بەپلەی یەکەم، پاڵپشتی گەلی عێراق بۆ فەڵەستینو کەیسەکەی دوپاتدەکەینەوە".
هاوکات نووسینگەی مێدیایی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک، کۆبوونەوەی هەولێر کە تێێدا دروشمی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیلی هاتبووە ئاراوە، بە توندی ئیدانە کرد.
لە ئەو بەیاننامە هاتووە: حکومەتی عێراق دژایەتی یەکلایی خۆیی لەگەڵ کۆبوونەوە نایاساییەکان کە لە هەولێر بەڕێوە چووە و تێیدا دروشمی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل هاتووەتە ئاراوە، ڕادەگەیێنێت.
لە درێژەی بەیاننامەکە ئاماژە کراوە کە دەوڵەتی عێراق جەخت دەکات کە ئەو کۆبوونەوەگەلە لە نوێنەرایەتی خەڵکی عێراقەوە بەڕێوە ناچێت بەڵام هەندێک کەسایەتی تێدەکۆشن ئەو کۆبوونەوەگەلە بە ناوی دانیشتووان ڕابەگێنن لە حاڵێکدا ئەو هەڵوێستە بەس هەڵوێستی دانیشتووانی ئەو کۆبوونەوەیە و دەبێتە هۆی ئاڵۆزی عێراق و هەڵبژاردنیش.
بەیاننامەکەی نووسینگەی مێدیایی کازمی ئاماژە دەکات کە لەلایەکی تریش هێنانە ئارای چەمکی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لە بواری دەستوور، مافی و سیاسی لە عێراق قبووڵ نەکراو و ڕەت کراوەیە و دەوڵەتیش ڕاشکاوانە هەڵوێستی مێژوویی نەگۆڕی بەرگری خۆی لە فەلەستین بە پێتەختی قودس و دژایەتی خۆی لەگەڵ هەر جۆرە شارۆچکە سازی و داگیر کاریی ئیسرائیلییەکان ڕادەگەیێنێت.
دوای یەک ڕۆژ لەو کۆبوونەوە و بە ئاڵۆزبوونی بەرپرسانی دەوڵەتی ناوەندی عێراق و زۆربەی لایەنە سیاسییەکانی ئەم وڵاتە، لەوانە ڕەوتە شیعەکان و سوننەکان و پاش ئەوەی کەسایەتییە سیاسی و مەزەبیەکانی عێراق هبە توندی ئیدانەی ئەم کۆبوونەوە گاڵتەجارەیان کرد، بەرپرسانی هەرێمی کوردستان بەیاننامەیەکیان دەرکردووە و دەڵێن ئێمە ئاگادارى کۆبوونەوەی عەرەبەکان لە هەولێر نەبووین.
ئێستاش کۆمەڵگای کوردی و هەموو عێراق و بگرە وڵاتانی ناوچەکە و جیهانیش ئەم پرسیارە لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن کە ئەمە چ جۆرە هەرێمێکی بێ خاوەنە کە لە پایتەختەکەیدا 312 سەرۆک هۆز و کەسایەتی سیاسی(نەک کەسی ئاسایی) بە کاروانی ئۆتۆمبێل و پاسەوان و پارێزەر و وەفدی یاوەر و ڕاگەیاندنی خۆیانەوە دێن لە شارێکی بچووکدا کۆبوونەوەیەک دەکەن و سیاسەت بۆ وڵاتێکی فرە ئیتنیک وەکوو عێراق دادەڕێژن و بابەتێکی هەستیار وەکوو پەیوەندی لە گەڵ ئیسرائیلی داگیرکەر دەورووژێنن و بە ئاشکرا ڕایدەگەیێنن، بەڵام هێزە ئەمنییەکان و ئاسایش و هەواڵگریی هەرێم نازانێت لە بن گوێیدا چ ڕوو دەدات؟
ئایا لە سەروبەندی هەڵبژاردنی عێراق و ئەم قۆناغە هەستیارەی کە دەبێ ڕەوت و لایەنە کوردییەکانی هەرێم بە یەکدەنگی ناوخۆیی بڕۆنە بەغدا و لەوێ هەوڵ بدەن بە ڕێککەوتن و گفتوگۆ لە گەڵ دیکەی لایەنە عێراقییەکان پشکی کورد لە دەسەڵاتی عێراق و بودجە و پۆستە باڵاکان زیاتر بکەنەوە و کێشی قورسی کورد لە یەکلایی کردنەوەی حکومەتی داهاتووی عێراق بسەلمێنن، ڕێگەدان بە بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی وا پروپووچ پاساو دەدرێت؟
ئەم کۆبوونەوە لە لایەن ژمارەیەک سەرۆک هۆزی عەرەب و کەسایەتی ناسراوی عەرەبەوە ڕێکخراوە کە بە سەر سفرە و خوانی کوردەوە ئەژین و سەردەمانێک دوژمنی کورد بوون و بە ئەنفال و ژینۆسایدی کوردەکان گەشەیان دەهات، ئێستا کە پۆست و پلە و پایەیان لێ وەرگیراوەتەوە و لە هیچ کوێ شوێنیان نییە، لە هەرێمی کوردستان داڵدە دراون. ئەمانە نە خەمخۆری کوردن و نە نوێنەری خەڵکی عێراق. ئایا تێگەیشتن لەم بابەتە ئەوەندە بۆ سیاسەتوانانی بەرپرس لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دژوارە؟
بەرپرسانی هەرێمی کوردستان نازانن یان لەبەر بەرژەوەندی تاکەسی و بنەماڵەیی خۆیان لە گێلی داوە کە هەندێ کەسایەتی عەرەبی ناوچەکە و بیانییەکان و سیخوڕەکان بوون کە بە پلانی ڕژێمی زایۆنی و ڕاوێژکارە ئیسرائیلییەکان زانیاری نادروست و ڕاوێژی پێچەوانەیان بە بەرپرسانی هەرێم دا و سەرەڕای هۆشداریی زۆربەی دۆستان و هاوپەیمانانی ناوچەیی و دراوسێ هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی ڕیفراندۆم نەکرێت یان دوابخرێت، ڕیفراندۆمە شکست خواردووەکەی بنەماڵەی بارزانی و لە دەستدانی 51 لە سەدی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی کوردی عێراق و شکانی هەیمەنەی هەرێمی کوردستانیان هێنایە دی.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان و دەزگای هەواڵگری و ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئەگەر هۆشیار نەبێت ئەم جارە و دووبارە بە هاندانی ئیسرائیلی منداڵکوژ پیلانێکی دیکە بۆ کورد دادەڕێژن بەڵکوو زەبرێکی کوشندەی دیکە لە کورد بدەن و پەیوەندی هەولێر و بەغدا و هەرێمی کوردستان و وڵاتانی درواسێ تووشی کێشە بکەن .
پێویستە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان زیاتر لە رابردوو وریا بن و لە ڕووداوەکانی ڕابردوو و شکستەکانیان ئەزموون و وانەی باش وەرگرن و ڕێگە نەدەن دەستوپەیوەندەکانی زایۆنیزم و هەندێ وڵاتی عەرەبی ناوچەکە یاری بە عەقڵی سیاسییان بکەن.
بۆچوونی ئێوە