ئامادەیی هیند بۆ ناردنی بەپەلەی واکسینی کۆرۆنا بۆ ئێران

وەزیری دەرەوەی هیند لە دیداری وەزیری دەرەوەی ئێران، لەسەر ناردنی ڤاکسینی بەلێن دراو بە ئێران جەختی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە یەکەم دیداری دوولایەنەی خۆی لە پەراوێزی حەفتا و شەشەمین کۆبوونەوەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە نیۆیۆرک، ڕۆژی سێشەممە لەگەڵ سوبراماتیام جایشانکر وەزیری دەرەوەی هیند دیداری کرد.

لە ئەو دیدارەدا لایەنەکان وێڕای ئاوڕدانەوەی پێوەندی دوولایەنە و گفتوگۆ لەسەر پرسی ناوچەیی و نێودەولەتی لەسەر زەروورەتی پەرەپێدانی دناوستان بۆ بەرز کردنەوەی ئاستی پێوەندی بازرگانی و یەکلایی کردنەوەی دانوستان لە سەر دابین کردنی ڤاکسین جەختیان کرد.

وەزیری دەرەوەی هیند لە ئەو دیدارەدا ئامادەیی دەوڵەتەکەیی بۆ ناردنی بەپەلەی ڤاکسینی بەڵێن دراو ئامادەیی ڕاگەیاند.

News Code 39242

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 1 =