بە پێی هەواڵی مێهر، محەمەد ئیسلامی جێگری سەرۆک کۆمار و سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ئەتۆم لە ٦٥ەمین کۆنفڕانسی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم وتەدانی پێشکەش کرد.
دەقی وتەکانی سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ئەتۆم بەم شێوەیە:
ئاژانس بە پێی یاسای خۆی دەبێ بە بێ جیاوازی بۆ گەشەی کەڵک وەرگرتنی ئاشتی خوازانە لە وزەی ئەتۆم یارمەتی هەموو وڵاتانی ئەندام بدات. هەروەها دەبێ بۆ گەشەی هاوکاری تەکنیکی و ئاڵوگۆڕی زانیاری نێوان وڵاتانی ئەندام هەوڵ بدات.
ئێستا کاتی ئەوە هاتووە ئەمریکا کۆتایی بە سیاسەتە هەڵەکانی بێنێت و هەموو گەمارۆکان هەڵوەشێنێتەوە. سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاندووە دەوڵەت دانوستانێک بەڕێوە دەبات کە ئەنجامی هەبێت و مەبەست لەوەش هەڵوەشانەوەی گوشار و گەمارۆکانی سەر میلەتی ئێرانە.
ئێران هەمیشە لە گەڵ ئاژانس هاوکاری کردووە و پێویستە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمیش لە سیاسی کاری خۆ ببوێرێت و سەربەخۆیی و پرۆفێشناڵ بوونی خۆی بپارێزێت.
بۆچوونی ئێوە