هێرشی تۆپخانەیی ئەرتەشی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا

سەرچاوە سوورییەکان لە هێرشی تۆپخانەیی ئەرتەشی تورکیا بە هەندێ ناوچەی باکووری سووریا هەواڵیان دا.

بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی سانا، سەرچاوە سوورییەکان ڕایانگەیاند کە سەربازەکانی تورکیا، شار و گوندەکانی دەورووبەری شاری تەل تەمەر لە باکووری سووریایان کردە ئامانج.

ئەم سەرچاوانە بە سانایان وتووە کە هێزەکانی تورکیا و گرووپە تیرۆریستییەکان ئەمڕۆ بە هاویشتنی تۆپ، ماڵەکانی گوندی ئەلدەردارە لە باکووری شاری تێل تەمەریان کردە ئامانج و خەساری زۆریان تووشی دانیشتوانی ئەو ناچە کرد.

شیاوی ئاماژەیە هێزە پێوەندیدارەکان بە تورکیا پێشتریش بە ٥٠ مووشەک شارۆچکەی ئەبوو ڕاسین و گوندەکانی دەوروبەریان کردبووە ئامانج کە بە هۆی ئەوەش ژنێک کوژرا و ژمارەیەک خەڵکی سیڤیل و چەند منداڵ بریندار بوون.

News Code 39196

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =