بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لەیلا مستەفا شارەوانی شاری ڕەققە لە کوردستانی سووریا، خەڵاتی شارەوانی جیهانیی لە ساڵی 2021 بردەوە. ناوبراو توانی بەهۆی هەوڵەکانی بۆ دروست کردنی ژیانێکی باشتر بۆ هاووڵاتیان، ئەو خەڵاتە بباتەوە.
لەیلا مستەفا کە ئەندازیاری ئاوەدانیە، لە سی ساڵانەوە وەکوو شارەوانی هاوبەشی ڕەققە هەڵبژێردرا. ناوبراو هەوڵی زۆری بۆ ئاوەدان کردنەوەی شار لە دوای شکستی داعش و یەکگرتوویی لە نێوان چینە جیاجیاکانی خەڵک دا.
پڕۆژەی شارەوانی جیهانی کە دوای تەشەنە سەندنی کۆرۆنا دەستی پێکرد هەوڵی بۆ سەرەنج خستنە سەری ئەو باسبتە گرینگە هەبوو کە شارەکان ئەبێ ئامادەیی زیاتریان بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی ڕووداوە سروشتییەکان هەبێت. هەروەها ئەو پڕۆژە جەختی تایبەتیش لەسەر لەبەرچاو گرتنی مافی هاووڵاتیانیش دەکات.
Your Comment